بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵی سەربازی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین جەختی لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین کردەوە.
کەتیبەکانی ئەبوعەلی مستەفا ڕایگەیاندووە کە لە بەرامبەر بەردەوامی تاوانەکانی دوژمنی زایۆنیستی و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە دژی گەلی بێ تاوانی فەڵەستین و بە ئامانجی بەرگری لە قودس، مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح، هەوڵەکانی ئێمەش بەردەوام دەبێت.
لە بەیاننامەیەکی کەتیبەکانی شەهید ئەبوعەلی مستەفادا هاتووە کە ئێمە لە هێرشە مووشەکی و ڕۆکێتییەکان بەردەوام دەبین و بەرە بەرە هێرشەکانیش زیاتر دەکەین./.