بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن بە توندی ئیدانەی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی کرد لە قودس و دژ بە گەلی فەڵەستین و ڕایگەیاند کە لە سەر بنەما سەرەکییەکان و بیر و بڕوای نەگۆڕی خۆمان لە دۆسیەی فەڵەستین و پاڵپشتی لە برایانی خۆمان جەخت دەکەینەوە.
بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە گەلی یەمەن بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکات و داواش لە ئازادیخوازەکانی جیهان بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەکات هەنگاوەکانی چەند وڵاتێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتبکەنەوە./.