بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بە نیشانەکان و هۆکارەکانی قەبزی لە منداڵاندا داوە.
نیشانەکانی قەبزی لە منداڵان:
١-کردنی پیسایی کەمتر لە سێجار لەهەفتەیەکدا.
٢-پیساییەکەی ڕەق و ووشک ئەبێت،بەناڕەحەت بۆی ئەکرێت.
٣-ئازار لە کاتی پیسایی کردندا.
٤-ئازاری گەدە.
٥-کەمێک پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی ئەبێت.
٦-لەوانەیە خوێن بە پیساییەکەوە بێت.
هۆکارەکانی قەبزی لە منداڵان:
١-پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ کردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریکی یاری کردن بێت و مەبەستی بێت کە یاریەکەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بکات.
٢-سەرەتای فێرکردنی تەوالێت
هەندێکجار دایک و باوک هەوڵ ئەدەن منداڵەکەیان لەتەمەنێکی بچووک فێری تەوالێت بکەن ئەمەش وا ئەکات منداڵەکە ترسی لەتەوالێتەکە هەبێت و پیساییەکەی هەڵبگرێت.
٣-گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی کە فایبەریان کەمە.
٤-گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت،یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا.
٥-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وا ئەکات منداڵەکە تووشی قەبزی بکات.
٦-هەندێکجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست ئەکات.
٧-لەوانەیە لە خێزانەکەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.
٨-لەوانەیە منداڵەکە کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەک تەسکی کۆم یان کێسەی هەرسی هەبێت./.