بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین داوایکردووە کە کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکان لە بەرامبەر دەستدرێژی زایۆنیستەکان بەڕێوە بچێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین هەوڵ دەدات تا لە کۆبوونەوەی ئەو ڕێکخراوانە بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل و داوای پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم ڕژێمە بە هۆی تاوانە دژە مرۆڤییەوە دەربکرێت./.