بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێگەی میدل ئیست نیوز، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هەوڵی کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو باڵیۆزی ئێران و سعوودیە لە شاری بەغدا دەدرێت. کۆبوونەوەکەش بڕیارە لە پاش جەژنی ڕەمەزان بەڕێوە بچێت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بە نێوەندگێڕی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت.
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە هەواڵی کۆبوونەوەی پێشووی هەر دوو شاندی تاران و ڕیازی لە بەغدا پشتڕاست کردووەتەوە./.