بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەلاوی ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەواڵی گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و ئەمریکا لە پاش 18 ساڵ ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق ژمارەی هێزەکانی ئەمریکای لە 5200 کەسەوە بۆ 2500 کەس کەمکردەوە و بۆ دیاریکردنی خشتەیەکی کاتیش بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە هەوڵ دەدات.
عەلاوی وتی کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە پاش 18 ساڵ بەرەو چالاککردنی میکانیزمی هاوبەشی ستراتیژی بە پێی پێگەی عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڕوات.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکان لە ئێستادا لە ئەمنی و سەربازییەوە بەرەو ئابوری و وەبەرهێنان دەڕوات و ئەمەش وایکردووە کە کازمی زیاتر گرنگی بە ئەنجامی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن بدات./.









