بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە لەم خولەدا میوانداری لە پێنج کورتە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی دەکات.
کورتە فیلمەکانی: ئەمڕۆ هەینییە (امروز جمعە است) لە دەرهێنانی محەمەد ئاهنگەر، قیژەی مراوی دەریایی (جیغ مرغ دریایی) لە دەرهێنانی ئاوا قەهرەمانی فەڕ، ئەو کوڕەی کە بزر بوو (پسری کە ناپدید شد) لە دەرهێنانی ئایدا عەلی مەدەدی، لە پشت شیشەکانەوە (پشت شیشە ها) لە دەرهێنانی مەهدی ئیرەوانی و ئەنیمەیشنی: مەلەکووت لە دەرهێنانی فەرنووش عابدی بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
بیست ویەکەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی Dead Centerی ئەمریکا لە ۱۰ تاکوو ۲۰ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.