بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس لە شاری بەغدا، وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە گەڵ سەرجەم وڵاتان پێشوازی دەکات.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکە دەبێت بزانن کە زایۆنیسم دوژمنی هاوبەش و سەرەکی ئەوانە.
مەسجدی وتی کە خۆڕاگری ئیسلامی لە ناوچەکە بەردەوام بەرەو بەهێزبوون هەنگاو دەنێت.
باڵیۆزی ئێران وتی: حکومەتی نوێی ئەمریکا ناچار بە قبووڵکردنی داواکارییەکانی ئێران و هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکان دەبێت و گەلی ئێران وەک سەردەمی ترەمپ لە ئێستاشدا خۆیان لە بەرامبەر ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە خۆیان بە دەستەوە نادەن.
وتیشی کە دوژمنانی ئیسلام بە هەر شێوازێک هەوڵی ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوە لە نێو جیهانی ئیسلام دەدەن و وڵاتانی ئیسلامی نابێت تووشی ئەم پیلانگێڕییەی ئەوان بن.
ئیرەج مەسجدی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دۆستی سەرجەم گەلانی موسڵمانە لە هەر پێکهاتە و مەزهەبێک./.