بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشتر بڕیار بوو کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی عەباس کیاڕۆستەمی لە فەرەنسا لە مانگی نیسان بەڕێوە بچێت بەڵام بەهۆی قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،بڕیارە بەدواکەوتن و لە ۱۹ی ئایار تاکوو ۲۶ی تەمموز (۲۹ی گوڵان تاکوو ۴ی خەرمانان ) بەڕێوە بچێت. ئەم بەرنامەیە بریتیە لە نمایش کردنی ۴۶ فیلم لە دروستکراوەکانی ئەم کەسایەتی کاریگەریی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران کە هەندێک لەو بەرهەمانە لەم چەند ساڵی دواییەدا چاک کراونەتەوە.
بەرنامەی چاوپێداخشاندنەوەی بەرهەمەکانی کیاڕۆستەمی هەروەها لەگەڵ کردنەوەی پێشانگایەکەی هونەری دیکە دەبێت، بە ناونیشانی ” ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟” بە پانتایی زیاتر لە هەزار مەتری چوارگۆشە لە ناوەندی هونەری “ژۆرژ پۆمپیدۆ” کە بریتیە لە نمایش کردنی کۆمەڵێک لە وێنە و کۆلکسیۆنە نەبینراوەکانی ئەم هونەرمەندە.
ئەم بەرنامەیە بە هاوکاری ناوەندی نەتەوەیی هونەر و کلتووری ژۆرژ پۆمپیدۆ کە وەک گەورەترین مۆزەخانەی هونەری مۆدێڕن لە ئەورووپا دەناسرێت و هەروەها کۆمپانیای “mk2” بڵاوکەرەوە و ئامادەکاری بەرهەمەکانی کیاڕۆستەمی لە فەرەنسا و دامەزراوەی کیاڕۆستەمی ڕێکخراوە.









