بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەقل لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ڕۆژی جیهانی قودس لە شاری بەغدا وتی: درووشمی “قودس نزیکتر بووەتەوە” کە بۆ ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵ دیاری کراوە، زۆر ڕاست و درووستە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە جەژنی ڕۆژی قودس ساڵ بە ساڵ گەورەتر دەبێت.
ناوبراو وتی: ئیمام خومەینی بە زانیارییەکی تەواو لە سەر دۆخی داهاتووی جیهانی ئیسلام بە تایبەت شەڕی شارستانیەتی ڕۆژئاوا لە دژی ڕۆژهەڵات ئەم ڕۆژەیان دیاری کرد./.









