بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبد سادە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی دەنگیی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئەو وتووێژەی زەریف وایکرد کە جیهان دیسانەوە باس لە ڕۆڵ و قارەمانێتی شەهید سولێمانی بکات.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە تەنیا بە هۆی فەرماندەیی سەربازییەوە شەهید سولێمانیمان خۆش نەدەویست کە تەنیا لە خەمی وڵاتەکەی خۆیدا بێت، بەڵکوو ئەومان خۆش دەویست لە بەر ئەوەی کە سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی شێعە بوو، بەردەوام لە خەمی گەلانی ناوچەکەدا بوو و ئەمەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی نەدەفرۆشت.
ئەو چالاکوانە عێراقییە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە شەهید سولێمانی هێزێکی خەباتگێڕی نێودەوڵەتی و نموونەی ئەو ئێرانە بوو کە ئێمە دەمانەوێت./.