بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چلەمین خولی فستیواڵی فیلمی “مینیاپۆلیس” میواندارێتی فیلمی “تاوانی بێ تێڕامان” لە دەرهێنانی شەهرام موکری دەکات.
ئەم فێستیڤاڵی لە 23ی گوڵان بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت، لە ئەم خولەدا فیلمەکەی شەهرام موکری و بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ساڵ بەشدار دەبن.
فیلمەکانی: “ئەو دینە” لە دەرهێنەری کریستین پێتزۆڵد، “هاوینی هەشتاوپێنج ” لە دەرهێنانی فرانسوا ئازۆن ، “چواردە ڕۆژ و دوازدە شەو” لە ژان فیلیپ دووال، “سوارەکانی دادپەروەری” لەدەرهێنانی تووماس جانسۆن، “وشک” لە دەرهێنانی ڕابێرت کانلی، “پسوولەی یەکلایەنە بەرەو مسکۆ” میکالیوینسکی و “تاوانی بێ تێڕامان” لەدەرهێنانی شەهرا موکری و بەرهەمهێنەری نیگار ئەسکەندەر فەڕ بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ لە ئەم فێستیڤاڵە پێشینەدارەی ئەمریکادا نمایش دەکرێن.