بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا وتی کە ئێمە هیوادارین ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە هەمان چوارچێوەی پێشوودا جارێکی دیکە چالاک بکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا زۆربەی کێشەکانی تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
پێشتریش میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا ڕایگەیاند کە داواکاری هەندێک لایەن سەبارەت بە پەیوەندی ڕێکەوتنی ناوەکی و دۆسیەکانی دیکەی ناوچەکە، لە گەڵ ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە یەک ناگرێتەوە./.