بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا کە شەوی دووشەممە بەڕێوەچوو، سەرکردە سیاسییە ناسراوەکانی شێعەی عێراق وەک سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بەشدارییان کرد.
خاڵی گرنگ سەبارەت بەم کۆبوونەوە ئەوە بوو کە نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی و عادل عەبدولمەهدی سێ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقیش تێیدا بەشدارییان کرد.
حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادەی عێراق و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە هەمان شێوە لەو سەرکردە سیاسییانەی عێراق بوون کە لە کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدارییان کرد./.