بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە دەدات.
ئیبراهیم کاڵین بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئەنکەرە ڕێز لە بڕیارەکەی دادگای سعوودیە سەبارەت بە دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی دەگرێت.
تورکیا هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ میسر و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس دەستپێکردووە. پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و ڕیاز ساڵی 2018 لە پاش تیرۆری ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودیە ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد./.