بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غەزەنفەر بەتیخ یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە سەبارەت بە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا و داواکاری بەغدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕوونکردنەوە بدات.
ناوبراو وتی کە حکومەت دەبێت بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات.
بەتیخ وتی: لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا بە پێچەوانەی ئەوەیە کە لایەنە سیاسییەکان و مستەفا کازمی پێش پێکهێنانی حکومەت لە سەری ڕێکەوتوون.
ئەم سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح بێدەنگی حکومەتی عێراقی لە بەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا بە گوماناوی ناو برد و وتی کە لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان لە بەرامبەر ئەم لاوازییەی حکومەتی بەغدا هەڵوێستیان دەبێت./.