بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شێخ سەباح خالید ئەحمەد سەباح ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ئامادەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و کوێت لە پێناو یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و سەرۆک وەزیرانی کوێت هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
ڕووسیا ساڵی 2019 پلانی خۆیی بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستەڕوو./.