بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان ئەمڕۆ یەک شەممە لە وتارێکدا بە بۆنەی جەژنی قیامە، شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان و تێچووی سەربازی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانی لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شەرمەزاری ناو برد.
پاپا لە وتارەکەیدا داوای خێراتربوونی دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنای لە نێو وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی هەژار کرد.
لە بەشێک لە وتارەکەی پاپادا هاتووە: ئەم پەتای کۆرۆنا بەردەوام ڕووی لە پەرەسەندنە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابوری زیاتر بووە، بە تایبەت بۆ خەڵکی هەژار، سەرەڕای ئەمەش جێی شەرمەزارییە کە پێکدادانە سەربازییەکان هێشتا کۆتاییان نەهاتووە و جبەخانە سەربازییەکان زیاتر و بەرفراوانتر دەبن.
ناوبراو داوای دابینکردنی ئاشتیی لە چەند ناوچەیەکی جیهان کرد و وتی کە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر قەیرانی یەمەن شەرمەزارییەکی گەورەیە./.








