بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبرت مالی ڕۆژی یەک شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ئامانجی واشنتن لە بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی ڤیەننا ئەوەیە کە چ هەنگاوێک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەڵبگرین و هەروەها ئێرانیش چ بڕیارێک بدات، لە بەر ئەوەی کە ساڵەهایە ئەمریکا پەیوەندییەکی ناڕاستەخۆی وەهای لە گەڵ ئێران نەبووە.
ناوبراو وتی: لە ڕێگای هاوبەشەکانمانەوە هەوڵی دیاریکردنی هەنگاوەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەدەین.
مالی وتی کە دەبێت ئێران کەڵک لە بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی بگرێت ئەگەر بۆ بەڵێنەکانی لەو ڕێکەوتنەدا بگەڕێتەوە./.










