بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕەخنەی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە ئەمریکا گرت.
ناوبراو وتی: لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دەیان ملیۆن ئەمریکی بێکار بوون. 22 ملیۆن ئەمریکی دەڵێن کە خواردنی پێویستیان نییە بەڵام ئەمڕۆ لە ئەمریکا ژمارەیەک لە دەوڵەمەندەکان یەک ترلیۆن و 300 ملیار دۆلاریان دەست کەوتووە، ئەمەش زیاتر لە ئابورییەکی ساختە دەچێت.
ساندرز پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا ڕۆژانە سەروەت و سامانیان زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کرێکاران زیاترین هەوڵیان داوە و هەر بۆیە پێویست بە ئابورییەک دەکات کە بۆ هەمووان بێت نەک بۆ ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی دەستڕۆیشتوو./.