بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کە دوێنێ هەینی و لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە تاران، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ عەلی لاریجانی کۆبووە.
عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران و بەرپرسی بەدواداچوونی ڕێکەوتنی 25 ساڵەی ئەم وڵاتە و چینە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا پرسی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد./.