بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن تەمیمی وتی کە لە چەند ناوچەیەکی عێراق ڕاپۆرتێکی زۆر سەبارەت بە توشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی خێزانەکان بە کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە و لە داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی ئەم پەتایە بەڕێوەیە.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و مێردمنداڵان تووشی کۆرۆنا بوون و ڕەوشی تەندرووستی ئەوان ناجێگیرە.
ڕەنگە ئاماژەی وەزیری تەندرووستی عێراق بە زیاتربوونی ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا گۆڕدراوەکە لەم وڵاتە بێت کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو ئامارەکانی توشبوون بەم ڤایرۆسەش ڕووی لە زیادبوون کردووە./.