بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنی گۆترش وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر دەستێوەردانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکە سەربازییە نایاساییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکای بۆ سەر بنکە و پێگەی هێزە عێراقییەکان وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی لەو هێرشەدا نەبووە و هەر تۆمەتبارکردنێک بە بێ بنەما و نادرووست دەزانین.
باڵیۆزی ئێران هەروەها هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای بۆ سەر پێگەی هێزە عێراقییەکان لە سەر سنوری ئەم وڵاتە و سوریای ئیدانە کرد و بە هێمای ئاشکرای پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوی برد.
تەخت ڕەوانچی وتی کە ئەو هێرشانە تەنیا ڕەوشی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات و بە کردەوە هەوڵێکە لە پێناو بەرژەوەندی گرووپە تیرۆریستییەکان./.