بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد فەقی نووسەر و نەیاری بەناوبانگی سعوودیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەندێک زانیاریی سەبارەت بە بنەماڵەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی کە سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە تووشی نەخۆشی ئەلزایمر بووە و هێما سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییەش لە ساڵی 2013 دەرکەوتووە و لە ساڵی 2016 گەیشتە قۆناغێک کە گەڕانەوەی نەبووە و ئێستا لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکان تێناگات.
ناوبراو جەختی لە سەر لادانی شا سەلمان لە پۆستەکەی کردەوە و وتی کە زیاترین ڕەخنە لە خەڵکی سعوودیە، بنەماڵەی پاشایەتی و ئەو سیاسەتمەدارانەیە کە ئەم ڕاستییە دەزانن و خۆیان بێدەنگ کردووە.
فەقی سەبارەت بە پەراوێزکەوتنی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وتی کە نەبوونی هاوکاری و پەیوەندی لە گەڵ بن سەلمان بووەتە پرۆتۆکۆلی جیهانی.
وتیشی کە بن سەلمان وەک جاران توانای دەستبەسەرکردنی شازادەکانی سعوودیەی نەماوە./.