بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاپا فرانسیس لە وتەیەکدا داوای هاوکاری و ئاشتیی کرد و ڕایگەیاند کە عێراق لە دڵیدا دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە لە عێراق زۆرێک لە براکانمان ڕوبەڕوی توندووتیژی بوونەتەوە و پێویستە هەمووان دڵێکی پاک و دوور لە درۆمان هەبێت.
پاپا سوپاسی عێراقییەکانی کرد بۆ ڕێکخستنی سەردانەکەی بۆ هەولێر و وتی کە لەم سەردانەدا گوێبیستی ئازاری خەڵک بووم، دەگەڕێمەوە ڕۆما بەڵام عێراق لە دڵمدا دەمێنێتەوە./.