بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی وائیلی شارەزا لە کاروباری ئەمنی عێراق وتی کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی نییە، بە تایبەت ئەوەی کە گرووپەکانی خۆڕاگری پێکەوە شکستیان بە پیلانگێڕی داعش هێنا.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس مەشق و ڕاهێنان بە ئەندامانی داعش دەکەن بەڵام حەشدی شەعبی شکستی بەو پیلانە هێناوە و گرووپەکانی خۆڕاگری عێراقیان لە ژێر دەستی تیرۆریستان ئازاد کردەوە.
وتیشی کە ئەمریکا بۆ تۆڵەی ئەم شکستە بەردەوام گرووپەکانی خۆڕاگری تۆمەتبار دەکات تا پاساوێک بۆ هێرشی سەر بنکە و بارەگاکانی ئەوان بهێنێتەوە./.