بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەردەوامی لێدوانی بەرپرسانی واشنتن و پەکین لە دژی یەکتر، ئەمجارە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە لێدوانێکدا ئەمریکای بە گەورەترین هەڕەشەی سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی ناو برد.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا سەرچاوەی سەرەکی کێشە و قەیرانەکانی ئێستای جیهانە.
سەرۆک کۆماری چین سەبارەت بە ئاسۆی بەردەم کەرتی ئابوری وڵاتەکەشی وتی کە ڕۆژهەڵات بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و هەژموونی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پاشەکشەدایە./.









