بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم عەلیوی ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەوەری ئەو کۆبوونەوەیە بەڵێنەکەی حکومەتی عێراقە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بە ئامانجی دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
عەلیوی هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان بە تایبەت زیاتربوونی چالاکی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیران تاوتوێ دەکرێت./.









