جام کوردی:
ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی واشنتن و مۆسکۆ سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوریا، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ربوونی سیاسی ئه‌م قه‌یرانه‌ی زیاتر کردووه. له کاتێکدا که مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له خاکی سوریا هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه، زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان که مۆدیلی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپات بکرێته‌وه.
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 2ی ڕه‌شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له وڵاتی ئه‌رده‌ن ڕایگه‌یاند که له گه‌ڵ سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی. ئه‌م ئاگربه‌سته شه‌وی شه‌ممه 8ی ڕه‌شه‌ممه به کاتی دیمه‌شق ده‌که‌وێته واری جێبه‌جێ کردنه‌وه. کێری جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و ڕووسیا پێکه‌وه وتووێژ ده‌که‌ن. وتیشی: ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک له سه‌ری ڕێکه‌وتووین، ده‌توانێت له ڕۆژانی داهاتوو کۆتایی به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان بێنێت.
به هۆی ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به پێناسه‌کردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا، یه‌کێک له گرنگترین کێشه‌کان له ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. به‌م پێیه‌ش، بڕیار دراوه که ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م گرووپانه له ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت و ئاگربه‌ست نه‌یانگرێته‌وه. ده‌وترێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، گرووپه‌کانی داعش، قاعیده و به‌ره‌ی نوسره‌ی وه‌ک گرووپه‌کانی تیرۆریستی له سوریا داناوه.
پێش له‌م ڕێکه‌وتنه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له وتووێژی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئل پاییسی ئسپانیا ڕایگه‌یاند، ته‌نیا ئه‌و کاته ئاماده‌ی جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست ده‌بێت که نه‌بێته هۆی ته‌یارکردنی گرووپه چه‌کداره‌کان و تورکیا له‌م ده‌رفه‌ته بۆ پڕچه‌ک کردنی ئه‌وان که‌ڵک وه‌رنه‌گرێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئستفان دیمیستوورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا پاش ئه‌وه‌ی که تورکیا تۆپبارانی پێگه و ناوچه کوردییه‌کانی سوریای زیاتر کرد، هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی ژنێڤی ڕاگه‌یاند، وتووێژێک که بڕیار بوو شه‌شی ڕه‌شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها بڕیار بوو ئاگربه‌ستی کاتی که له کۆبوونه‌وه‌ی میونشن ڕیکه‌وتنی له سه‌ر کرا، هه‌مان ڕۆژ جێبه‌جێ بکرێت که به هۆی دابین نه‌کرانی به‌ستێنی سه‌ره‌تایی ئه‌م ئاگربه‌سته، جێبه‌جێ نه‌کرا.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی ئه‌سه‌د بۆ جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست هاوکات له گه‌ڵ ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی واشنتن و مۆسکۆ به مانای هیواداربوونه به چاره‌سه‌ری سیاسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ سوریای قه‌یراناوی. به‌ڵام ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا ده‌توانین له چاوه‌ڕوانی مۆدیلی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بین؟ له لایه‌که‌وه، ئه‌مریکا و ڕووسیا له هه‌ل و مه‌رجێکدا هه‌وڵی جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌ست ده‌ده‌ن که پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سوریا له حه‌وته‌کانی ڕابردوو، هاوسه‌نگی هێزی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د گۆڕیوه. له چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی حه‌وته‌کانی ڕابردوو، سوپای سوریا پاش کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌شی گرنگی شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌کانی سه‌ر به‌م پارێزگایه، به هه‌ماهه‌نگی گرووپه کوردییه‌کان به‌ره‌و سنوره‌کانی تورکیا و داخستنی سنوره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ده‌ڕوات. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، سوپا هاوڕێ له گه‌ڵ گرووپه خۆبه‌خشه‌کان به‌شێک له خاڵی په‌یوه‌ندی داعشی له نێوان شاره‌کانی ڕقه و حه‌له‌ب پچڕاندووه و هه‌نگاوێک له کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ڕقه‌ی پایته‌ختی داعش نزیک بووه‌ته‌وه.
له به‌ره‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵات گرووپه کوردییه‌کان به پشتیوانی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش شاری ئهلشهدادییان کۆنتڕۆڵ کردووه و پاشه‌کشه‌یان به داعش کردووه. به ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره، پارێزگای حه‌سه‌که له تیرۆریستانی داعش تا ڕاده‌یه‌ک ڕزگاری ده‌بێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، تورکیا به توندی دژایه‌تی پێشڕه‌وی هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌ی باکوری حه‌له‌ب ده‌کات. ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م هه‌وڵه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی به مه‌به‌ستی ڕێگری له پێشڕه‌وی هێزه کوردییه‌کان به کار بێنێت. تورکیا شاری ئه‌عزازی وه‌ک هێڵی سووری خۆی ناو بردووه و به هیچ شێوازێک ئاماده نابێت ده‌رفه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌م شاره به کوردان بدات. گرنگی ئه‌م شاره تا ڕاده‌یه‌که که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نکه‌ره له ڕۆژانی ڕابردوو به چه‌ندین جار بۆردومانی ناوچه‌کانی باکوری سوریای کردووه. تورکیا هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئه‌مریکا واز له پشتیوانی هێزه کوردییه‌کان بێنێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌نکه‌ره له دوو به‌ره‌ی سیاسی و سه‌ربازی به مه‌به‌ستی ڕێگری له پێشڕه‌وی هێزه کوردییه‌کان، هێشتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. له لایه‌که‌وه ئه‌م ترس و نیگه‌رانییه له ئارادایه که تورکیا به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی، شاری ئه‌عزاز و ناوچه‌کانی دیکه‌ی داگیر بکات. ئه‌م کرده‌وه‌یه ده‌توانێت ئاستی قه‌یرانی سوریا به‌ربڵاوتر بکات و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان تووشی شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه بکات.
ئه‌م خاڵه جێی گرنگی و ئاماژه‌یه که به هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا، قه‌یرانی ئه‌م وڵاته شێوازێکی نێوده‌وڵه‌تیی به خۆوه گرتووه و له ئاستی ناوچه‌ییدا نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش شوێن پێی وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا و عه‌ره‌بستانی لێژ کردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌مریکییه‌کان به باشی له‌م دۆخه تێده‌گه‌ن و به‌ڵگه‌کانیش ئه‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه که ئاماده نین له پێناو دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا یان عه‌ره‌بستان، تووشی شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه له سوریا بێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به کوردانی سوریا پێچه‌وانه‌ی یه‌کدییه. تورکیا به هیچ شێوازێک نایه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی زیاتر به کوردانی سوریا و پێکهێنانی هه‌رێمێکی دیکه‌ی کوردی له ناوچه‌که‌دا بدرێت. ئه‌نکه‌ره له‌م ڕێگایه‌شدا پیشانی داوه که له پێناو ڕێگری له سه‌رکه‌وتنی کوردان په‌نا بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ده‌بات. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مریکییه‌کان که له ئامانجی پێکهێنانی سوپایه‌کی میانه‌ڕۆی عه‌ره‌بی له سوریا شکستیان هێناوه، په‌نایان بۆ گرووپه کوردییه‌کان هێناوه. ئه‌وان ده‌زانن که کوردان نه ته‌نیا تێڕوانینێکی سکۆلاریان هه‌یه، به‌ڵکوو ده‌توانن له داهاتووی سوریا ڕووبه‌ڕووی گرووپه توندڕۆکانی ئه‌م وڵاته ببنه‌وه.
به‌م هۆیه‌وه و سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ستراتژیکی ئه‌مریکا و تورکیا، دوو وڵات سه‌باره‌ت به کوردانی سوریا پێکه‌وه ناکۆکییان هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ستێنی ئه‌وه‌ی دابین کردووه که واشنتن له به‌رامبه‌ر تورکیا ببێته هاوڕێی ڕووسیا و پشتیوانی سه‌ربازی و لۆجستیکی له کوردانی سوریا بکات. ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری چه‌شنێک یه‌کێتی سنورداری نێوان واشنتن و مۆسکۆیه له سوریا. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ئه‌م خاڵه گرنگه ئاشکراتر ده‌کات که ئه‌مریکا و ڕووسیا وه‌ک دوو هێزی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه تێده‌گه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌وان نابێت بخرێته ژێر کاریگه‌ری کرده‌وه‌ی هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌یی وه‌ک تورکیا و عه‌ره‌بستان. به‌م خوێندنه‌وانه‌ش، هه‌مووان له ئێستادا له چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌کانی ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیان له سوریا. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته مۆدیلی ناوچه‌یی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی که به پشت به‌ستن به ئامرازی دیپلۆماسی کۆتایی به گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ناوچه‌که بێنێت. له‌م ڕێگایه‌شدا، پێویسته وتووێژ و دانوستانی ناوچه‌یی بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌وله‌ویاتی سیاسی و به‌مه‌ش ڕێگری له هه‌نگاوی نه‌رێنی هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک تورکیا و عه‌ره‌بستان بکرێت.
هه‌روه‌ها، که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی سیاسی وڵاتانی وه‌ک ئێران به‌ستێنی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوچه‌یی زیاتر دابین ده‌کات، وڵاتێک که به‌م نزیکانه له گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی دیپلۆماسی سه‌رکه‌وتووانه ده‌رباز بووه و ده‌توانێت خێراییه‌کی زیاتریش به‌م ڕه‌وته ببه‌خشێت. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی ئاشتیخوازی وه‌ک عۆمان ده‌توانن ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆیان پیشان بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پرسانه، پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که به هۆی به‌ربڵاوی قه‌یرانی سوریا و ئاستی جۆربه‌جۆری لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی، به گه‌شبینییه‌وه باسی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه له کورت ماوه‌دا ناکرێت. پێویسته ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگیردرێت که ئه‌مریکا و ڕووسیا هێشتا ناکۆکی بنه‌ڕه‌تییان له سوریا هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌توانێت گه‌یشتن به ئاشتی سوریا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی زۆر بکاته‌وه.
ئیدریس سلێمانی