جام کوردی:
پاش پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای عێراق دژ به تیرۆریستانی داعش له ڕۆمادی و پارێزگای ئه‌نبار، پێده‌چێت که ئه‌مریکییه‌کان بیانه‌وێت سیناریۆی دابه‌شبوونی عێراق بگاته ده‌ره‌نجام و له ئه‌رزی واقیع ئه‌و ڕووداوه سه‌رهه‌ڵبدات.
ئه‌وه‌ی که هه‌ستی پێده‌کرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان سوننه و شێعهین له عێراق، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به شێعه‌کان که پاش داگیرکردنی موسڵ له لایه‌ن داعش و له سه‌ر فیتوای ئایه‌تووڵا سیستانی پێکهاتوون، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش که زۆربه‌یان له دانیشتووانی سوننه پێکهاتوون، پێشڕه‌وی بکه‌ن و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن سوننه‌کانه‌وه دژایه‌تی کراوه، ده‌توانێت ببێته هۆی ناکۆکی و ئاڵۆزی نوێی نێوان سوننه و شێعه له‌م وڵاته. به وته‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت په‌ره به کێشه تائیفییه‌کان له عێراقدا بدات.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی الاهرام چاپی قاهیره، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ئێستادا کێشه‌ی زۆر به‌رۆکی گرتووه. له لایه‌که‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و په‌یوه‌ست بوونیان به سوپای عێراقه‌وه ڕابگه‌ێنێت، ڕێژه‌ی به‌شداری شێعه‌کان له‌و سوپایه‌دا به‌راورد به سوننه‌کان زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی سوننه‌کانی به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت درێژه به‌م دۆخه‌ی ئێستا بدات، ده‌بێت پێداویستییه‌کانیان دابین بکات و بودجه‌ی ئه‌و هێزانه ته‌رخان بکات که ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تی سوننه‌کان له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمتیازاتی هاوشێوه‌یان نییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هۆزه‌کانی ئه‌نبار که زۆربه‌یان سوننه‌ن، به‌رده‌وامی به‌شداری هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. له ئێستادا ئه‌وان ده‌ڵێن که پێویسته حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر پێکهێنانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش به سوننه‌کان بدات که هێزه‌کانی گاردی نیشتمانی عێراق له دانیشتووانی سوننه‌ی ئه‌م وڵاته پێک بهێنرێن و پارله‌مانیش پشتیوانی له‌و هێزانه بکات. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که دوو هێزی جیاواز به ئایدۆلۆژیای دژ به یه‌ک له عێراق بوونیان ده‌بێت که ده‌توانن هه‌ر کات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له مه‌ترسیدا بێت، دژ به یه‌کدی ده‌ست بۆ چه‌که‌کانیان ببه‌ن. له هه‌رێمی کوردستان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌یه، له باشوری عێراق هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و له ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ش، سوننه‌کان پێداگری له‌وه ده‌که‌ن هێزی گاردی نیشتمانی پێک بێنن. به واتایه‌کی دیکه به‌ستێنی دابه‌شبوونی عێراق دابین کراوه. بێ هۆ نییه که مه‌سعود بارزانی باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت پێویسته ڕیفراندۆم به‌ڕێوه ببرێت. مه‌سعود بارزانی ده‌رفه‌ته‌که به باشترین کات بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین ده‌ره‌نجامی شێوازی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکایه که پاش ساڵی 2003 له عێراق جێبه‌جێی ده‌کات و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که له غیابی هێزه‌کانی خۆی، ئاگری کێشه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی عێراق هه‌ر به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه‌ش هه‌مان نه‌خشه‌یه که پۆڵ برێمر له عێراق دایڕشت تا هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپا و ڕێکخراوی ئاسایش، به‌ستێنی دابه‌شبوونی ئه‌م وڵاته دابین بکرێت.