جام کوردی:
تێپه‌ڕبوونی 37 ساڵ به سه‌ر سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که تۆز و گه‌ردی کۆن بوون له سه‌ر سیما و ڕواڵه‌تی گه‌وره‌ترین ڕووداوی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران بنیشێت، به‌ڵکوو ڕۆژ له دوای ڕۆژ و له میانه‌ی گۆڕانکارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، گرنگی ئه‌م ڕووداوه گه‌وره وه‌ک سه‌رچاوه‌ی مسۆگه‌ربوونی داواکاری و ئیراده‌ی گه‌ل زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی نزیک له چوار ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی شۆڕشی ئیسلامی، هۆکاره‌کان و به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پێشهاته گه‌وره‌یه له گرنگترین ته‌وه‌ری لێکدانه‌وه و به‌دواداچوونی شاره‌زیان و بیرمه‌ندانی وڵاتانی جیهان بووه. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، هه‌ندێک هۆکاره‌کانی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی گه‌لی ئێران و سه‌رکه‌وتنی 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357 بۆ بنه‌ڕه‌تی دژ به چه‌وسێنه‌ری ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ژماره‌یه‌کی دیکه له شاره‌زایان و لێکۆڵه‌ران به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابورییه‌کانی وڵات له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ت و حکومه‌تی محه‌ممه‌د ڕه‌زا شای پاڵه‌وی به گرنگترین هۆکاری سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه که‌م وێنه‌که‌ی گه‌لی ئێران ناو ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ندێکی دیکه، به‌سراوه‌یی ڕژێمی شا به ڕۆژئاوا و لاوازبوونی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سه‌رده‌می ئه‌م ڕژێمه به هۆکاری شۆڕشی دانیشتووانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران ناو ده‌به‌ن.
هاوکات له گه‌ڵ هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی له زستانی ساڵی 1357ی کۆچی هه‌تاوی، پرسی چییه‌تی ئه‌م ڕووداوه، گرنگی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویسته له په‌یام و ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش، واته کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
یه‌که‌م هێما که چییه‌تی شۆڕشی ئیسلامی ده‌رده‌خات و به شێوازێکی سه‌ره‌کی له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی‌دا پێناسه کراوه، ئیسلامبوونه. ئه‌مه‌ش چه‌ندین ئامانجی گرنگی وه‌ک دابین کردنی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی، دامه‌زراندنی پێکهاته‌ی ئابوری ئیسلامی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، داڕشتن و جێبه‌جێ کردنی یاسای ئایینی، ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین، نووسین و وتنه‌وه، پشتیوانی له چه‌وساوه‌کانی جیهان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زاڵمان و چه‌وسێنه‌رانی جیهانی له خۆ ده‌گرێت.
هه‌بوونی ڕێنمایی و ئامۆژه ئایینییه‌کانی وه‌ک ” و امرهم شوری بینهم ” و ” و شاورهم فی الامر ” و …. سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه ده‌بێت که بنه‌مای ئیسلامبوونی سیسته‌م نه‌ک ته‌نیا ته‌واوکه‌ر، به‌ڵکوو ڕوونکه‌ره‌وه‌ی کۆماریبوونیهتی، له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌توانین شۆڕشی 37 ساڵی ڕابردوو له پێناو دابین کردنی سیسته‌مێک بۆ جێگیربوونی بنه‌ما و ئامۆژه ئایینییه‌کان و هه‌روه‌ها مسۆگه‌ربوونی داواکاری و ئیراده‌ی گه‌ل، خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین. له لێکدانه‌وه‌ی چییه‌تی و چۆنیه‌تی شۆڕشی ئیسلامی خاڵێکی گرنگی دیکه بوونی هه‌یه که بۆ بابه‌تی شه‌رعییه‌ت و یاسا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه ده‌توانین شۆڕشی ئیسلامی به بزوتنه‌وه‌یه‌ک له پێناو سڕینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نایاسایی و بێ شه‌رعییه‌ت ناو ببه‌ین که له ئاکامدا به دانانی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خاوه‌ن شه‌رعییه‌ت و یاسایی گه‌یشته ئاکام. له سه‌رده‌می ڕژێمی پاڵه‌وی، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و حکومه‌ت له سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی مه‌شرووته وه‌ک سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت جه‌ختی له سه‌ر ده‌کرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که پووکانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یی بوونی ده‌سه‌ڵات و پشت گوێ خستنی ده‌ستوور له لایه‌ن شای وڵات، هۆکاری دابه‌زین و له ئاکامدا له ناوچوونی شه‌رعییه‌تی ئه‌م ڕژێمه بوو. له‌م ڕووه‌شه‌وه، هه‌ندێک یاسای سرووشتی وه‌ک ئازادی ڕا ده‌ربڕین، مافی چاره‌ی خۆنووسین و … بوون به جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور، بنه‌ما و ڕێکارنامهکانی پێش شۆڕشی ئیسلامی.
تێڕوانینێک به وته‌کانی ئیمام خومه‌ینی (ره) دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشی ئیسلامی سه‌باره‌ت به پێکهاته‌ی یاسا و شه‌رعییه‌تی ڕژێمی پێشوو به ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌توانێت چییه‌تی و چۆنیه‌تی شۆڕشی ئیسلامی گه‌لی ئێرانمان بۆ ڕوونتر بکاته‌وه. ” هه‌ر که‌س چاره‌نووسی له گه‌ڵ خۆیه‌تی. مه‌گه‌ر باوکانی ئێمه سه‌رپه‌رشتیاری ئێمه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌ده‌ی ڕابردوو یان هه‌شتا ساڵ پێشتر بوونیان هه‌بووه، ده‌توانن چاره‌نووسی گه‌لی پاش خۆیان دیاری بکه‌ن؟ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی دیکه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د ڕه‌زا شا نایاساییه “.
به‌م پێیه‌ش ده‌توانین شۆڕشی ئیسلامی ئێران به هه‌ڵبژاردنێکی نیشتمانی له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه ئیسلامییه‌کان، ڕۆڵی خه‌ڵک له حکومه‌ت و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی یاسا ناو ببه‌ین، هه‌ڵبژاردنێکی گه‌وره که پاش ئه‌وه ساڵه‌هایه گه‌لی ئێران خاوه‌ن هه‌ڵبژاردن و دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیه‌تی.
ئه‌مساڵ ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی نزیک بووه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نێک که ده‌ره‌نجام و ده‌سکه‌وتی ئه‌م شۆڕشه‌یه و هه‌ڵبژاردنه‌کانیشی نموونه و ده‌ره‌نجامی له به‌رچاو گرتنی ڕا و بۆچوون و مسۆگه‌ربوونی ئیراده‌ی خه‌ڵکه له 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357ی کۆچی هه‌تاوی.
به پێی ئه‌وه‌ی که ووترا، ئه‌و کاندیدانه‌ی شایانی گه‌یشتن به کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێرانن که وێڕای یه‌کگری وته و کرداریان له گه‌ڵ بنه‌ما ئیسلامییه‌کان و نوێنه‌رایه‌تی خواست و ئیراده‌ی گه‌ل، پارێزه‌ری شۆڕش و ده‌سکه‌وته به‌نرخه‌کانی بن. وێڕای ئه‌وه‌ی که له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له په‌سه‌ندکردنی شیاوبوون تا به‌ڕێوه‌چوونی و پاشان جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی، به ته‌نیا پێویسته سه‌روه‌ری یاسا له به‌رچاو بگیردرێت.
له کۆتاییدا ئه‌وه‌ی که ساڵۆگه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ تێڕوانینی دووباره‌مان به فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشی گه‌ل و چییه‌تی و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوه گه‌وره و مێژووییه. ڕووداوێک که ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه ده‌خاته به‌رده‌م دانیشتووانی ئێران تا له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕه‌وایه‌تی داواکارییه‌کانیان، چاره‌نووس و دواڕۆژی خۆیان دیاری بکه‌ن.
ئیدریس سلێمانی