جام کوردی:
سیاسه‌توانێکی میسری جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی سیسی به هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دیکه، سیاسه‌تی سه‌رکووت کردن و دژبه‌رانه‌ی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و ئازادییه‌کان گرتووه‌ته‌به‌ر. وتیشی: پارله‌مانی میسر به هۆی لایه‌نگری له ده‌سه‌ڵاتی سیسی ناتوانێت به‌رگری له ئازادییه‌کان بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌حمه‌د فه‌وزی سیاسه‌توانی میسری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای پارتی دیمۆکراتیکی میسر له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری فارس له قاهیره سه‌باره‌ت به سه‌رکووت کردنی ئازادییه‌کانی گه‌لی میسر به شێوه‌زاری ده‌سه‌ڵاتی سیسی، ڕایگه‌یاند: هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌منی توند به‌رامبه‌ر به گه‌ل و له دۆخه جیاوازه‌کاندا بووه‌ته هۆی چه‌شنێک له ناسه‌قامگیری له وڵات‌دا.
ناوبراو وتی: ده‌زگا حکومییه‌کان به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خراونه‌ته بواری ئاماده‌باشی و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئازادییه گشتییه‌کانی وڵات هه‌بووه که له چه‌ندین مانگی ڕابردوو سنورداربوونی زیاتری پێوه ده‌بینرێت و نوێترین نموونه‌ش ڕێگری له سه‌ردانیکردنی جه‌ماڵ عه‌بد، یاساناسی به‌ناوبانگی میسری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی عه‌لی ڕه‌سام ئیسلام جاویش بووه.
فه‌وزی وتی: ئه‌مڕۆ میسر زیاتر له سه‌رده‌می موباره‌ک بووه‌ته وڵاتێکی سه‌ربازی و وشه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌ربوون، ده‌ستگیری، به‌ندکردن و دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌مله بووه‌ته وێردی سه‌ر زمان و دژ به‌و که‌سانه به کار دێت که به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی ده‌سه‌ڵات بیر ده‌که‌نه‌وه، جیاوازییشی نییه که ئه‌م که‌سانه کێ بن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که پشتیوانی‌یان له ده‌سه‌ڵات کردووه، ته‌نیا به بیانووی ئه‌وه‌ی که بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه یان ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر یاساکاندا ده‌رده‌بڕن، ئه‌وان به خیانه‌تی نیشتمانی تۆمه‌تبار ده‌بن.
سیاسه‌توانه میسرییه‌که جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مڕۆ له وڵاتی میسر لێدوان و ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوون له پرسه سیاسییه‌کان بۆ خه‌ڵک و پارته‌کان زۆر ئه‌سته‌مه و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌کانی ئه‌م دواییه به هۆی ده‌ستێوه‌ردان و کاریگه‌ری زه‌خت و زۆری ده‌سه‌ڵات شکستیان هێناوه.
فه‌وزی به ئاماژه به‌وه‌ی که دانیشتووانی میسر له پلانه ئه‌منییه‌کانی حکومه‌ت نیگه‌رانن و تووڕه‌بوونیان پێوه ده‌بینرێت، وتی: ئه‌م قۆناغه دژوارتره له سه‌رده‌می موباره‌ک، تا ڕاده‌یه‌ک له سه‌ر زاری خه‌ڵک له شه‌قامه‌کان ده‌بیسین که هیوایان به‌وه هه‌یه سه‌ر له نوێ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک بگه‌ڕێته‌وه، پێویسته حکومه‌تی میسر سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی دۆخی ئێستا ووشیار بکرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی پارله‌مانی میسر له لایه‌نگری ئازادییه گشتییه‌کان، ڕایگه‌یاند: پارله‌مانی ئێستای میسر، پارله‌مانی ده‌سه‌ڵاته و له به‌رامبه‌ر هیچ کێشه‌یه‌ک کاردانه‌وه‌ی نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پارلهمانێکه که به ڕێکه‌وتنی حکومه‌ت هاتووه‌ته سه‌ر کار و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به یاسای خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان که ڕه‌تی کرده‌وه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامی میسری بووه.
فه‌وزی ڕوونیکرده‌وه: هیوامان به پارله‌مانی میسر بۆ به‌رگری له ئازادییه گشتییه‌کان نه‌ماوه و به ته‌نیا سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت بۆ دابین کردنی گۆڕانکاری له وڵات‌دا هه‌نگاو بنێت.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی واشنتن پۆست له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆک کۆماری میسر درێژه به سه‌رکووت کردنی ئازادی گه‌لی میسر ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش به فیلته‌رکردنی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک سیاسه‌تی خۆی پیشان داوه.
به وته‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، میسر له ژانۆیه‌ی ساڵی 2011 شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی به خۆوه بینیوه و گه‌نجانی ئه‌م وڵاته له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا و بۆ چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کۆسپ و له‌مپه‌ری زۆر ده‌بنه‌وه.
ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو، 4 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌س له دانیشتووانی میسر ئه‌ندامی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بوون، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 26 ملیۆن که‌س، واته له سه‌دا 30ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌ندامانی فه‌یسبووک به ئازادانه ناتوانن درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن.
به‌رپرسانی میسری به‌ده‌ر له فیلته‌رکردنی فه‌یسبووک، چالاکوانانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری دیکه‌ی هه‌یه که بوو به هۆی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک.
له کاتی لادانی مورسی له کورسی سه‌رۆکایه‌تی میسر له ساڵی 2013، هێزه‌کانی پۆلیس و سوپا، لانیکه‌م 1400 خۆپێشانده‌ری لایه‌نگری ناوبراویان کوشتووه و 15 هه‌زار ئیسلامخوازیان به‌ند کردووه.
تا ئێستا سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی محه‌ممه‌د مورسی له دۆسییه جیاجیاکاندا سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ی له مێژووی میسردا به که‌م وێنه ناو بردووه.
ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ، حکومه‌تی سیسی به‌راورد به ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک زیاتر به دژبه‌ری ئازادییه‌کانی خه‌ڵک ده‌زانن.