جام کوردی:
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕۆژێکی هه‌ره باش داده‌نرێت، ڕۆژێک که له ساکارترین خوێندنه‌وه‌دا هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان بووه که به هاوکاری به‌غدا هیوایه‌ک به‌وه هه‌یه که کێشه‌کانی هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بڕوات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، به‌رپرسانی هه‌رێم و ناوه‌ند له ده‌ره‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان ڕه‌زامه‌ندن و به گه‌شبینییه‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانن. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به یاوه‌ری شاندێک ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه گه‌یشته به‌غدا و پاش کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ فواد مه‌عسومی سه‌رۆک کۆمار و حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانه‌که‌ی به ئیجابی ناو برد.
ناوبراو به میدیاکانی ڕاگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌کانمان سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کان دانوستان و وتووێژمان کردووه و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتووین که درێژه به وتووێژه‌کان بدرێت.
بارزانی ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی زۆری ئاواره عێراقییه‌کان بارگرانی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌م بۆنه‌شه‌وه داوامان له حکومه‌تی ناوه‌ند کردووه به‌رپرسایه‌تی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و له‌م بواره‌دا یارمه‌تیده‌ری هه‌ولێر بێت.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کۆتایی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌ر دوو لایه‌ن نه‌بوو. هاوکات نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتووین که پلانێکی چاکسازی هاوبه‌شمان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌سراوه‌یی به داهاتی نه‌وته‌وه هه‌بێت و به‌ده‌ر له‌مه‌ش پلانێکی دیکه‌ش بۆ دیاری کردنی ڕاسپارده و ماف و ئیمتیازاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق دابڕێژرێت.
له درێژه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی هاتووه: ئێمه دوژمنێکی هاوبه‌شمان هه‌یه و پێویسته چالاکی هێزه چه‌کداره‌کان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان و کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه ڕوونیده‌کاته‌وه که پێویسته بۆ سه‌ر له نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی خاڵه سنورییه‌کان و گومرۆکه‌کان و یاسای باجه‌کان هه‌وڵێکی هاوبه‌ش له ئارادا بێت تا حکومه‌ت له‌م داهاتانه له پێناو به ئاکام گه‌یاندنی چاکسازییه ئابورییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێت.
به ڕای شاره‌زایانی سیاسی، سه‌ردانی شاندی کوردی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه و گرفتی سیاسی، ئابوری و …. بووه‌ته‌وه، هه‌وڵێکه بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و درگایانهی که به هۆی ناکۆکییه‌کانه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا داخرابوون.
دیندار نه‌جمان دۆسکی سیاسه‌توان و وه‌زیری پێشووی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای له هه‌ولێر ڕاگه‌یاندووه که سه‌ردانی شانده‌که‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌سپێکی قۆناغێکی باشه، به‌ڵام کێشه‌کان له ئاستێکدایه که به یه‌ک دوو سه‌ردان و چه‌ند کاتژمێرێک دانیشتن و دانوستان چاره‌سه‌ر نابێت.
ناوبراو له هه‌مان کاتدا ڕایگه‌یاندووه که سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی شانده‌که‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا قۆناغێکی گرنگه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و وتووێژه‌کانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به بودجه و چۆنیه‌تی فرۆشتنی نه‌وت له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق کێشه‌ی هه‌یه و هه‌ر دوولایه‌ن له سه‌ر پلانێکی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م کێشانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن.
دۆسکی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ده‌ڵێت: هه‌رێم هێشتا به‌شێکه له عێراق و ئه‌م چاوپێکهوتننانه ئاساییه، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م چاوپێکهوتننانه ده‌توانن ببنه هۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟ پێویسته بڵێم ئه‌مه ئه‌گه‌رێکی دووره، له به‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ند له ئێستادا تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌تره و نابێت چاوه‌ڕوان بین که کێشه داراییه‌کانی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات.
هاوکات له گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی شاندی کوردی بۆ به‌غدا، وه‌فدێکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر له گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته کوردییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌دا بوون، هۆشداری ئه‌وه‌شیان به لایه‌نی کوردی دابوو که پێویسته له جێی ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه له عێراق هه‌وڵی وتووێژ و هاوکاری له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق بده‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کگرتوودا ئاماده‌ن هاوکاری هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
فه‌همی بورهان یه‌کێک له ڕۆژنامه‌نووسانی ناوداری هه‌رێمی کوردستان له یادداشتێکدا له ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی nrt ده‌نووسێت: به ڕای من ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی به درووشم و هه‌ڵوێستی وه‌ها مسۆگه‌ر نابێت، به پێچه‌وانه‌وه پێویستی به دابین کردنی ژێرخانی ئابوری، سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌بایی سیاسی نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌بار بێت، ئه‌مه له که‌ناڵی به‌غداوه ئاسانتر ده‌بێت تا له ئه‌نکه‌ره و هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه شاره‌زایانی سیاسی – ئابوری پێیان وایه که سه‌ره‌ڕای له ئارادابوونی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم، شاندی حکومه‌تی کوردستان له دۆخێکی لاوازدا سه‌ردانی به‌غدای کردووه.
دوکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کورد به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه که سه‌ردانه‌که‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا له ئێستادا لاوازی هه‌ولێر پیشان ده‌دات و باشتر وا بوو ئه‌م سه‌ردانه پێشتر ئه‌نجام بدرایه.
فه‌همی بورهان له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌نووسێت: له ئێستادا و پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به سه‌ر نه‌بوونی دیالۆگی جیدی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هیوادارین شاندی کوردی به هه‌مان بڕیاری پێشووی ڕێکنه‌که‌وتن له گه‌ڵ ناوه‌ند سه‌ردانی به‌غدای نه‌کردبێت، به‌ڵکوو هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که ڕێژه‌ی کێشه‌کانی نێوانیان له گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی که‌م بکه‌نه‌وه.
سه‌ردانی شانده‌که‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئه‌گه‌رچی به پێکهێنانی چه‌ندین لێژنه کۆتایی هات و بڕیارێکی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی تایبه‌ت به بودجه و نه‌وتی لێنه‌که‌وته‌وه، به‌ڵام که‌شی گشتی هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌و ئارامبوون بردووه که ماوه‌یه‌که به هۆی قه‌یرانه سیاسی و داراییه‌وه، به‌رده‌وام دیمه‌نی مانگرتن و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به خۆوه ده‌بینێت.