
جام کوردی:
نزیکایه‌تی سودان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ستێنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسرائیل دابین ده‌کات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕیاز و ته‌ل ئه‌بیب پاش دژایه‌تی توندیان له گه‌ڵ ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێران گه‌یشتووه‌ته خاڵێکی هاوبه‌ش.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، حه‌وته‌ی ڕابردوو عومه‌ر ا‌لبشیر سه‌رۆک کۆماری سودان له فه‌رمانێکدا سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی سنوره‌کانی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ دراوسێی باشور، واته سودانی باشور، داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کردووه به‌ستێنی هاوکاری زیاتر له گه‌ڵ جۆبا دابین بکه‌ن.
له ساڵی 2011 و پاش شه‌ڕی ناوخۆیی له سودان، سودانی باشور له‌م وڵاته جیا بوویه‌وه و به‌رپرسانی سودان سنوره‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته نوێیه داخست.
ڕۆژنامه‌ی البدیلی میسر له بابه‌تێکدا له نووسینی خالید عه‌بد ئه‌لمۆنعه‌م ئه‌م ڕووداوه نائاساییه‌ی سیاسه‌تی سودانی باشور و سودانی تاوتوێ کردووه و هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه و کاریگه‌رییه‌کانیشی له سه‌ر وڵاتی میسر کردووه.
میسر له نێوان خارتۆم و جۆبا:
البدیل ده‌نووسێت: ناکۆکییه‌کانی نێوان سودان و سودانی باشور هه‌رچی که‌م ببێته‌وه، کاریگه‌ری ئه‌رێنیی له سه‌ر میسر ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هۆی پێگه‌ی سودان و هه‌ڵکه‌وتنی له سنوره‌کانی باشوری میسر، سودان قووڵایی ستراتژیکی قاهیره هه‌ژمار ده‌کرێت و نزیکبوونه‌وه‌ی جۆبا له گه‌ڵ خارتۆم یارمه‌تیده‌ری ئاسایش و سه‌قامگیری میسر ده‌بێت.
البدیل به ئاماژه به نزیکبوونه‌وه‌ی خارتۆم و جۆبا ده‌نووسێت: مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ئه‌م وڵاتانه به ته‌نیا له لایه‌ن دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ناوچه‌که‌وه بووه و ئه‌م دوژمنه، ڕژێمی ئیسرائیله که له‌م ڕێکه‌وتنه له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئاسایشی نیشتمانی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
سودانی باشور و ڕژێمی ئیسرائیل:
ئه‌م ڕۆژنامه میسرییه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌نووسێت: ڕژێمی ئیسرائیل له یه‌که‌م حکومه‌ته‌کانه که ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی سودانی باشور، ئه‌م وڵاته‌ی به فه‌رمی ناساند و جۆباش ویستی خۆیی بۆ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب ئاشکرا کرد و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیسرائیله‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
به پێی ئه‌م یادداشته، ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی له‌وه ده‌کرده‌وه که ڕژێمی ئیسرائیل هه‌ندێک ته‌کنۆلۆژیای کۆنتڕۆڵ کردنی نه‌یارانی به سودانی باشور داوه.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، سوپای سودانی باشور له چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هێنراوی ئیسرائیل که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
سودان و ڕژێمی ئیسرائیل:
البدیل سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی سودان و ڕژێمی ئیسرائیل ده‌نووسێت: ئیبراهیم ئه‌لغه‌ندور وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سودان له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا هه‌واڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌یی له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه و ئه‌مه‌ش خراوه‌ته خشته‌ی کاری کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی سودان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سودان به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته‌یه که هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی قه‌ده‌غه ده‌کات.
عه‌بد ئه‌لمۆنعه‌م نووسه‌ری یادداشته‌که به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌نگاوه‌که‌ی سودان سه‌باره‌ت به ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسرائیل پاشه‌کشه‌یه له هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌کانی ئه‌م وڵاته، ده‌نووسێت: ئه‌مه پیشان ده‌دات که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خارتۆم چیدی جێی متمانه نییه و له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانیدا تووشی گۆڕانکاری بووه.
البدیل له درێژه‌دا ده‌نووسێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕژێمی ئیسرائیل ئه‌م نزیکبوونه‌وه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تی کرانه‌وه‌ی خارتۆم به ڕووی جۆبا به ڕێگای کاریگه‌ربوونی ته‌ل ئه‌بیب له ناوچه‌ی سودان هه‌ژمار ده‌کرێت و له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت و نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری سودان له گه‌ڵ ئیسرائیل به ئامانجی نزیکبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا گه‌مارۆکانی واشنتن له سه‌ر وڵاته‌که‌ی هه‌ڵبگیرێت.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕژێمی ئیسرائیل به هه‌مان شێوه هه‌وڵی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ سودان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته به ئارامی ده‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌وه، نزیکایه‌تی سودان له گه‌ڵ وڵاتی عه‌ره‌بستان و پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی خارتۆم له گه‌ڵ تاران، به‌ستێنی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئیسرائیل دابین کردووه.
ئه‌م ڕۆژنامه میسرییه له کۆتاییدا ده‌نووسێت: گومان له‌وه‌دا نییه که نزیکبوونه‌وه‌ی جۆبا له گه‌ڵ خارتۆم له به‌رژه‌وه‌ندی قاهیره کۆتایی دێت، به‌ڵام پێویسته میسر ئاماده‌ی هه‌ر پێشهاتێکی نوێ بێت که ته‌ل ئه‌بیب به سه‌ر نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌دا ده‌یسه‌پێنێت.








