جام کوردی:
ئێران وڵاتێک به حه‌شیمه‌تی نزیک له 82 ملیۆن که‌س و وه‌به‌رهێنانی ناپه‌تی ناوخۆیی 406 ملیار دۆلاری ساڵانه، گه‌وره‌ترین ئابورییه که پاش ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت سه‌ر له نوێ بۆ بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئابوری جیهانی ئاسانتر بکات، له دۆسیه‌ی ناوه‌کیدا چالاکییه‌کانی سنوردار کردووه.
به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی خێرایی که‌می گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ڵکشان و داکشانی بازاڕی چین و یاسا بانکییه‌کان، کاردانه‌وه‌ی ئێران چۆن ده‌بێت و ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه چه ئاماژه‌یه‌کی بۆ بازاڕه‌کانی جیهانی و بازرگانی ده‌بێت؟
گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خاوی ئێران له 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بگاته 2 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له کۆتایی ساڵی 2015.
له ماوه‌یه‌کی که‌می پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئێران فه‌رمانی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی به ڕێژه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ده‌رکرد و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، نرخی نه‌وتی برێنت به دابه‌زینی که‌م وێنه له ماوه‌ی 18 مانگی ڕابردوو، گه‌یشته 28 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانه به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا بۆ بارودۆخی پێش گه‌مارۆکان نییه. ئێران له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا پێویسته ژێرخانه‌کانی خۆی نۆژه‌ن بکاته‌وه و ئه‌وه‌ی که پێشکه‌شی به ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئۆپێک کردبوو وه‌ریبگرێته‌وه.
وه‌ک چۆن که ئاماره جیاوازه‌کان پیشان ده‌دات عه‌ره‌بستان، عێراق و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان به‌رز کردووه‌ته‌وه و به نیازن ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له بازاڕدا بپارێزن، ئه‌و بازاڕه‌ی که له ئێستاشدا له گه‌ڵ کێشه‌ی زۆری خستنه‌ڕوو ڕووبه‌ڕوویه.
حه‌وته‌ی ڕابردوو ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت کڕیاری نه‌وتی خۆی بدۆزێته‌وه، ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه نه‌وت به داکشان به‌و کڕیارانه بدات. ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێکی هاوشێوه‌ی کۆمپانیان ئارامکۆی عه‌ره‌بستان گیراوه‌ته به‌ر. پێ ده‌چێت شه‌ڕی نرخه‌کان له نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان له ئارادایه.
داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان
شێوازی بازرگانی ئێران له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوو به شێوازێکی به‌رچاو گۆڕینی به‌سه‌ردا هاتووه. له کاتێکدا که هه‌نارده‌کردن بۆ ئه‌ورووپا دابه‌زیوه، ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردن بۆ چین ڕووی له زیادبوون کردووه.
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که چین بووه‌ته گه‌وره‌ترین بازاڕی هه‌نارده‌کاری ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هاورده‌کردنی ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت. ئاماره‌کان پیشان ده‌ده‌ن که هاورده کردنی کاڵا له وڵاتانی دراوسێ له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوو به شێوازێکی به‌رچاو زیادی کردووه. ئه‌م ڕاستییه‌ش پیشان ده‌دات که داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌ورووپا ده‌توانێت زیان به وڵاتانی ناوچه‌که بگه‌ێنێت.
ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێرباس بۆ فرۆشتنی 114 فڕۆکه به ئێران له سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ ئه‌ورووپا واژۆی له سه‌ر کرا. ڕۆحانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئێرانه که له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو له سه‌ردانێکدا دوو وڵاتی ئه‌ورووپیی به سه‌ر کردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی بڕیاره گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ئه‌مریکا تا هه‌شت ساڵی داهاتوو بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک جیاوازی له‌م بواره‌دا هه‌یه. هاورده‌کردنی خوارده‌مه‌نییه‌کان و فرۆشتنی فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به ئێران ڕێگه‌پێدراوه.
به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، ئێران هیواداره که بتوانێت ساڵانه 50 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی ڕاکێشی خۆی بکات. کۆمپانیاکانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ن له‌م ده‌رفه‌تانه که‌ڵک وه‌ربگرن، به‌ڵام ئایا ئه‌وان مه‌ترسی هاوکاری له گه‌ڵ ئابورییه‌ک که زیاتر له ده ساڵ له په‌راوێزدا بوو، وه‌رده‌گرن؟
بۆرسه‌ی ئێران پۆتانسێڵی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی زیاتری هه‌یه. به‌ڵام کۆمپانیا و بانکه‌کان ڕه‌نگه له لایه‌ن ئابوری لاوازی ئێرانه‌وه تووشی کێشه ببن. ساڵی ڕابردوو ئابوری ئێران که‌متر له سه‌دا یه‌ک گه‌شه‌ی کردووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که گه‌شه‌ی ئابوری 2014 به پێی ئاماره‌کان زیاتر له سه‌دا 4 بووه. ڕێژه‌ی بێکاریش به‌رده‌وام له سه‌دا 25 بووه.
زیاتر له‌مه‌ش، ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له غه‌رامه کردنی ئه‌و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که له گه‌ڵ سوپای پاسداران په‌یوه‌ندی ئابورییان هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که کۆمپانیاکانی ئه‌ورووپی و ئاسیایی بۆ ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران، پێویسته له یه‌که‌م قۆناغدا له‌وه دڵنیا بن که لایه‌نی به‌رامبه‌ریان په‌یوه‌ندیی به سوپای پاسدارانه‌وه نه‌بێت.
هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران و شاره‌زایانی ئابوری له‌و بڕوایه‌دان که سیسته‌می بانکی ئێران به گرنگترین به‌ربه‌ستی ئابوری ئه‌م وڵاته داده‌نرێت و پێویستی به چاکسازی جیدی هه‌یه.
سه‌رچاوه: فایننشاڵ تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی