جام کوردی:
گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترست ڕایگه‌یاندووه، به هۆی چه‌ندین کێشه‌ی وه‌ک جوغرافیای حه‌شیمه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری که له‌م ساڵانه‌دا ڕووبه‌ڕووی عه‌ره‌بستان بووه‌ته‌وه، ئه‌م وڵاته بووه‌ته شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی جیلی داهاتووی داعش که له ئێستادا له سوریا به‌ره‌و شکست هێنان ده‌ڕۆن.
ئه‌م گۆڤاره ئه‌مریکییه له درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌یدا ده‌نووسێت: کۆچبه‌ران به ڕێژه‌ی یه‌ک له سه‌ر سێی هێزی کاری حه‌شیمه‌تی 30 ملیۆن که‌سی عه‌ره‌بستان پێک دێنن و ڕێژه‌یه‌کی زۆری دانیشتووانی ئه‌م وڵاته ته‌مه‌نیان له ژێر 30 ساڵه و ڕێژه‌ی بێکاریش ده‌گاته له سه‌دا 30، هه‌روه‌ها دانیشتووانی عه‌ره‌بستان له ژێر ناوی یاساکانی ئیسلام، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تییان به سه‌ردا سه‌پاوه، به‌ڵام کۆچبه‌ران دژایه‌تی ئه‌م ڕه‌وته ده‌که‌ن.
له درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌ی نه‌شناڵ ئینترستدا هاتووه: سه‌رجه‌م ئه‌م کێشانه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌ر وڵاتی عه‌ره‌بستان، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م وڵاته‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆری گه‌نجی بێکار هه‌یه و ئه‌ندامبوونی ئه‌وان له گرووپی تیرۆریستی داعش زۆر ئاسانتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئالی سه‌عوود به هۆی کورتهێنانی بودجه و کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له هه‌ڵکشاندایه.
نه‌شناڵ ئینترست جه‌ختی کردووه‌ته‌وه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه داراییه‌کانی داعش به‌ره‌و له ناوچوون ده‌ڕوات و ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له ژێر گوشار و هێرشی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام ئه‌ندامانی به‌م ئاسانییه له ناو نابرێن، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی داعش له وڵاتانی دیکه‌وه هاتوون و به ئاسانی ده‌توانن به‌ره‌و وڵاتانی دیکه‌ش بڕۆن و ئه‌ڵبه‌ت به زۆرینه ئامانجی دوایی ئه‌وان وڵاتی عه‌ره‌بستان ده‌بێت.