جام کوردی:
سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی پارێزگای کرماشان وتی: ئه‌م زانکۆیه بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوو وه‌ک جه‌مسه‌ری فێرکاری زانسته پزیشکییه‌کان له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران هه‌ڵبژێردراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر حوسێن که‌ریم ڕایگه‌یاند: به پێی په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی په‌ره‌پێدانی زانکۆکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی که بڕیاری داوه نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی جه‌مسه‌ری فێرکاری ڕۆژئاوای وڵات له نێوان زانکۆکانی کرماشان و هه‌مه‌دان ده‌ستاوده‌ست بکرێت، زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کرماشان بۆ یه‌که‌م ساڵ هه‌ڵبژێردرا و به فه‌رمی چالاکییه‌کانی خۆیی له‌م بواره‌دا ده‌ستپێکردووه.
ناوبراو له کۆتاییدا وێڕای ئاماژه‌ی به ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانی کرماشان هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سکه‌وته گرنگه، هیوای ئه‌وه‌ی خواست که کرماشان بتوانێت به هاوکاری سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانکۆکانی ڕۆژئاوای وڵات، ڕۆڵێکی به‌رچاوی له مسۆگه‌رکردنی ئامانجه دیاری کراوه‌کان له‌م ساڵه‌دا هه‌بێت.