جام کوردی:
هه‌واڵده‌ری ئسپۆتنیک، ئێرانی وه‌ک ئامانجێکی سه‌قامگیری گه‌شتیاری بۆ گه‌شتیارانی ڕووسیا ناو بردووه که ده‌توانێت وه‌ک یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شتیاری له‌م وڵاته‌دا بناسێندرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، حه‌وته‌ی ڕابردوو ئه‌ندامانی شاندی نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین نووسینگه‌کانی گه‌شتیاری ئێران به سه‌رۆکایه‌تی مورته‌زا ڕه‌حمانی موه‌حید جێگری ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری له گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌کانیان له مۆسکۆ کۆبوونه‌وه.
ئه‌م هه‌واڵده‌رییه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: به‌رپرسه ئێرانییه‌که له گه‌ڵ ئۆلگ سافونۆف سه‌رۆکی ڕێکخراوی ڕووس توریسم و نوێنه‌رانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری ڕووسیا کۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌روه‌ها له باڵوێزخانه‌ی ئێران له مۆسکۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو که 37 نوێنه‌ری پیشه‌سازی گه‌شتیاری و میدیاکانی ڕووسیا تێیدا به‌شدارییان کردووه.
نووسینگه‌کانی گه‌شتیاری ئێران له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا ئاستی تواناکانی خۆیان خسته‌ڕوو و ڕایانگه‌یاند که بۆ وه‌رگرتن و پێشوازی له گه‌شتیارانی ڕووسیا ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه.
له کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌کاندا، زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به زیاتربوونی ژماره‌ی گه‌شته ئاسمانییه ڕاسته‌وخۆکانی نێوان شاره‌کانی ئێران و ڕووسیا به نووسینگه گه‌شتیارییه‌کانی ڕووسیا دراوه.
به پێی به‌رنامه ڕاگه‌ێندراوه‌که، بڕیاره له وه‌رزی هاوین، گه‌شته پێش بینی کراوه‌کان ڕۆژانه به‌ڕێوه ببرێن که له نێویاندا گه‌شتی نێوان تاران بۆ سووچی، مۆسکۆ و سنت پتربۆرگ له به‌رچاو گیراوه.
له پلان و به‌رنامه‌کانی دیکه‌دا، گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له ئێران بۆ نیمچه دوورگه‌ی کرێمه پێش بینی کراوه که شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی گونجاوه بۆ گه‌شتیارانی ئێرانی. سه‌باره‌ت به کۆی گشتی ئه‌م گه‌شتانه دانوستانی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌ر دوو وڵات له ئارادایه.
ئسپۆتنیک له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه که نووسینگه گه‌شتیارییه‌کانی ڕووسیا پێشنیار و داواکاری خۆیان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی هه‌ندێک کێشه و گرفتی سه‌ردانیکردنی گه‌شتیاران بۆ ئێران خستووه‌ته‌ڕوو که خێرایی له ده‌رکردنی ڤێزه بۆ گه‌شتیاران یه‌ک له‌و نموونانه ده‌بێت.
موه‌حید جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه که له ئاستی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کاندا ئیش و کاری پێویست له ئارادایه و به‌م زووانه ڤێزه‌ی ئه‌لکترۆنی ده‌ر ده‌کرێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، مێهدی سه‌نایی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه که له کۆتایی ئه‌م مانگه ڕێکه‌وتنی نێوان دوو وڵات واژۆی له سه‌ر ده‌کرێت که به پێی بڕگه‌کانی، ئاسانکاری له پێدانی ڤێزه به گه‌شتیاران و گرووپێکی دیاریکراو له دانیشتووانی ڕووسیا و ئێران ده‌کرێت و به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی دژ به ئێران، کێشه و گرفته بانکی و داراییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن و به‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکی نوێ ده‌که‌وێته به‌رده‌م کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات.