جام کوردی:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌واڵی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهانی له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕاگه‌ێندراوێکی هاوبه‌شدا به فه‌رمی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نای تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران به جیهانیان ڕاده‌گه‌ێنن.
عێراقچی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که دوا ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه ڕۆژی هه‌ینی بڵاو ده‌بێته‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ش وتی: چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا به ڕاوێژی ئێران داڕێژراوه و له قۆناغی یه‌که‌مدا له سه‌دا 80ی گه‌مارۆکان هه‌ڵده‌گیرێن.