جام کوردی:
میدیایه‌کی ئه‌مریکی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی بێ شۆڤێره که له ڕێگای دووره‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ده‌ته‌قێته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کاندا ناکوژرێن.
گرووپی تیرۆریستی داعش گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا چۆنیه‌تی گۆڕینی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی بۆ ئه‌و چه‌که‌ی که له ڕێگای دووره‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت، نمایش کراوه.
تیرۆریسته‌کانی داعش له ڕێگای سیسته‌مێکی کونتڕۆڵ له ڕێگای دووره‌وه ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه‌کان له پێناو ئامانجه ڕه‌شه‌کانیان به کار ده‌هێنن.
که‌ناڵی سکای نیوز به‌شێکی ئه‌و گرته‌یه‌ی سڕیوه‌ته‌وه تا له لایه‌ن گرووپه‌کانی دیکه‌وه که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌رنه‌گیردرێت.
لێره‌دا چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و کارگه‌یه‌ی داعش پیشان ده‌درێت که قۆناغه‌کانی ئاماده‌بوونی ئه‌م ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه به بێ شۆفێر پیشان ده‌دات.