جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, ته‌مموز 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home دسته‌بندی نشده

.چاوخشاندنێک بە “گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیا؛ نیگەرانی لە شۆڕشی رەنگی، گەندەڵی و تەشەنەکردنی ناتۆ

كانونی دووه‌م 1, 2016
in دسته‌بندی نشده
A A
0

ڤلادیمەر پۆتین رۆژی رابردوو گەڵاڵەی “رێگەپلان(راهبرد)ی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیای راگەیاند، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە چ پرس و بابەتگەلێک وەکوو گرینگترین هەڕەشەکانی ئێستای سەر باروودۆخی ئەمنی نەتەوەیی رووسیا دەخاتە روو؟

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

بەپێی راپۆرتی جامی کوردی لە هەواڵگری گرووپی نێونەتەوەیی هەواڵگریی فارس، ڤلادیمەر پۆتین، سەرۆک کۆماری رووسیا رۆژی رابردوو “گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی زاینی بۆ ئەم وڵاتە واژۆ کرد و بۆ جێ بە جێ کردنی بە هەموو دام و دەزگا دەوڵەتییە پێوەندی دارەکانی راگەیاند. لەم گەلاڵەیە دا، شۆڕشە رەنگییەکان و چەکە بایۆلۆژییەکان لەو هەڕەشانەن کۆ بۆ سەر باری ئەمنی نیشتمانی رووسیا ئەژمار کراوە.

لەم گەڵاڵەیە دا سەرەتا بەنیسبەت نالەباری و پاشاگەردانی و ناجێگیرییەک کە لە سنوورەکانی باشووری رووسیا دا هەیە نیگەرانی دەربڕاوە و هاتووە: “قەیرانی قووڵ، ئۆکراینی کردۆتە ناوەندی ناجیگیری لە ئەورووپا و نێزیک سنوورەکانی رووسیا”.

لە بەشێکی تری ئەم گەڵاڵەیە ئاماژە کراوەتە سەر داعەش و هۆکارە بنەماییەکانی سەرهەڵدانی و هاتووە: سەرهەڵدانی داعش و پاڵپشتی کردنی لە سیاسەتی ئیستانداردە دووانە و دووبەرەکییەکانی هەندێ وڵات سەرجاوە دەگرێت کە لە گەڵ تیرۆریسم دا شەڕ دەکەن.

شۆڕشی رەنگی، گەندەڵی و تەشەنەکردنی ناتۆ

“راشاتودی” راپۆرتێکی لە سەر ٩ تەوەر و بابەتی سەرەکی ئەم گەلاڵە نیشتمانییە بڵاو کردۆتەوە کە لە درێژە دا بە شیوەی جیا لەیەک و سەربەخۆ باسیان دەکەین.

“شۆڕشە رەنگییەکان” و گەندەڵی لە مابەین هەڕەشە گرینگەکانی سەر باری ئەمنی نیشتمانی رووسیا

شۆڕشە رەنگییەکان و هاندانەکانی پشتەوەی، بەها کۆن و سواوەکان و تەشەنەکردنی گەندەڵی لەو هەڕەشانەی سەر باری ئەمنی نیشتمانی رووسیا هەژمار کراوە.

بەپێی ئەم گەڵاڵە نیشتمانییە، “گرووپە کۆمەڵایەتییە توندڕەوەکان کە لایەنگری ئایدۆلۆژیا توندو تیژە ئایینی و نەتەوەییەکانن، رێکخراوە بەناو خەڵک تەوەرە بیانی و نێونەتەوەییەکان و هاووڵاتیانی تایبەتی” کە بۆ لاوازکردنی یەکپارچەیی خاکی رووسیا و ناجێگیریی رەوت و دەرهاوێشتە سیاسییەکان چالاکی دەکەن، لەو کەسانەن کە لە ئاوەها هەڕەشەگەلیک بەشدارییان هەیە.

سەرەڕای ئەمە”گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیا، چالاکی رێکخراوە هەواڵگرییە بیانییەکان، رێکخراوە تیرۆریستی و توندڕەوەکان و گرووپە جیناییەکانیش دەخاتەی خانەی هەڕەشەکانی سەر باری ئەمنی نیشتمانی رووسیا.

ئەمریکا بە هەڕەشە بە چەکە بایۆلۆژییەکان، بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

ئەم گەڵاڵەیە پێداگری و داکۆکی لەوە دەکات کە ژمارەی لە رادەبەدەری ئەو وڵاتانەی کە چەکی ئەتۆمییان هەیە، هەڕەشە و مەترسیگەلێکی تایبەتی درووست دەکات. سەرەڕای ئەمەش مەترسی ئەو وڵاتانەی کە چەکی کیمیاوییان هەیە و کەڵکی لی وەردەگرن، لەپاڵ چەکە بایۆلۆژییەکان دا، چووەتە سەرەوە.

لەم گەڵاڵەیە دا هاتووە: “تۆڕی لابوورە سەربازییە بایۆلۆژییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دراوسێی رووسیا گەشەی کردووە. سیاسەتی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی سەربەخۆی رووسیا، هەوڵ و کردەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لیکەوتۆتەوە کە مەبەستیانە زاڵێتی و سەرووبوونی خۆیان بە سەر دنیا دا پیادە بکەن”.

 گەشەسەندنی زێدەڕۆیانەی ناتۆ

رێکخراوی هاوپەیمانێتی سەربازی ئەتلانتیکی باکوور(ناتۆ) بەرەو رووسیا هاتۆتە پێشەوە و ئەمەش هەڕەشەیەکە بۆ سەر باری ئەمنی نیشتمانی رووسیا. ئەم گەڵاڵەیە پیداگری لەوە دەکات کە ناتۆ سەرقاڵی بردنەسەرەوەی توانایی سەربازیی خۆی لە ناوچە و وڵاتانی دراوسێی رووسیایە کە ئەم بابەتەش پیشاندەری ئەوەیە کە رێز بۆ بنەما پەسەندکراو جیهانییەکانی وەک “بنەما پێوەندی دارەکان بە دۆخی ئەمنی هاوسان و دابەش نەکراو” لە ناوجەکانی ئاسیا- ئۆقیانووسی، ئوورئاسیا و ئەورووپا – ئەمریکا دانەنراوە. 

بەپیی دەقی “گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”، رووسیا هێشتاش حەز لە وتووێژی دادوەرانە و رەوا و پێوەندی باش لە گەڵ ناتۆ، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا دەکات. تەنها لە ژێر چەتری ئەم هاوبەشێتیەیە کە بردنە سەرەوەی میکانیزمە پاڵپشتی کراوەکانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی بۆ کۆنترۆڵی چەک، کردە دڵنیاکەرەوەکان، پرسە پێوەندی دارەکان لەگەڵ گەشەپینەدانی چەکە کۆمەڵکۆژەکان، هاوکاری زۆرتر بۆ رووبەڕووبوونەوە دژی تیرۆر و چارەسەر کردنی کێشە و قەیرانە ناوچەییەکان” بایەخ و بەهای تایبەتی خۆی وەردەگرێت.

پرس و کێشەکانی ئۆکراین

“گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیا دەنووسێت: پاڵپشتی و پشتیوانی ئەمریکا و یەکیتی ئەورووپا لە کودەتای ئۆکراین بووەتە هۆی هاتنەئارای قەڵەشتێکی قوول لە هەناوی کۆمەڵکای ئۆکراین دا و پێکدادان و رووبوڕووبوونەوەیەکی چەکداری لی کەوتۆتەوە. سەرهەڵدانی ئایدۆلۆژی راستگەرای توندڕەوانەی نەتەوەیی و درووست بوونی وێنەی “دوژمن” ێک لە رووسیا بە لای ئۆکراینییەکانەوە بووتە هۆی ئەوەی تاکوو ئەم وڵاتە ببێتە شوێن و ناوەندێکی “ناجیگیر لە ئەورووپا و هاوسنوور لەگەڵ رووسیا”.

چەکە ئەتۆمییەکان

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە، رووسیا ئامادەیە توکوو لەبارەی کەم کردنەوەی تواناییە ئەتۆمییەکانی خۆی قسە بکات بەڵام تەنها لەسەر بنەمای رێکەوتنە بەرامبەرەکان و وتووێژە بەرفراوان و چەند لایەنەکان. لەهەمان کات دا رووسیا مەبەستێتی کە تواناییە ئەتۆمییەکانی خۆی وەکوو هۆکارێک بۆ دابەزاندنی شەڕ و هێرشە سەربازییەکان،  درێژە پی بدات بەڵام لەم رووەوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانیت و دەڵێت؛ تەنها زەمانێک دەست دەداتە هێرشی سەربازیی کە هەموو هەوڵ و لایەنە ناسەربازییەکان شکستیان خواردبێت.

شەڕی زانیاریی

ئەم گەڵاڵە نیشتمانییەی رووسیا پێداگری لەوە دەکات کە، رێکخراوە سیخوڕییەکان بە شیوەیەکی تۆخ و خەست هەموو تواناکانی خۆیان بە مەبەستی کاریگەریی نێونەتەوەیی دەخەنە گەڕ. ” پانتایەکی فراوان لە ئامێرەکانی زانیاریی وەرگر، توانا ئابوورییەکان، و هێزە ماڵی و سیاسییەکان بۆ کاریگەری نێونەتەوەیی بەکار دەهێنرێت”.

چ کاتێک دەبێت لە لایەنی سەربازی کەڵک وەربگیەێت

“گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیا تەنها لە کاتێک دا بوار دەدات کە لە توانایی و هیزی سەربازیی کەڵک وەربگیریت کە هەوڵەکانیتر بۆ ” بەرگریی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی رووسیا” کاریگەر نەبێت. 

لەهەمان کات دا رووسیا مەبەستێتی کە تواناییە ئەتۆمییەکانی خۆی وەکوو هۆکارێک بۆ دابەزاندنی شەڕ و هێرشە سەربازییەکان،  درێژە پی بدات بەڵام لەم رووەوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانیت و دەڵێت؛ تەنها زەمانێک دەست دەداتە هێرشی سەربازیی کە هەموو هەوڵ و لایەنە ناسەربازییەکان شکستیان خواردبێت.

شەڕی زانیاریی

ئەم گەڵاڵە نیشتمانییەی رووسیا پێداگری لەوە دەکات کە، رێکخراوە سیخوڕییەکان بە شیوەیەکی تۆخ و خەست هەموو تواناکانی خۆیان بە مەبەستی کاریگەریی نێونەتەوەیی دەخەنە گەڕ. ” پانتایەکی فراوان لە ئامێرەکانی زانیاریی وەرگر، توانا ئابوورییەکان، و هێزە ماڵی و سیاسییەکان بۆ کاریگەری نێونەتەوەیی بەکار دەهێنرێت”.

چ کاتێک دەبێت لە لایەنی سەربازی کەڵک وەربگیەێت

“گەڵاڵەی رێگەپلانی ئەمنی نیشتمانی ٢٠١٦”ی رووسیا تەنها لە کاتێک دا بوار دەدات کە لە توانایی و هیزی سەربازیی کەڵک وەربگیریت کە هەوڵەکانیتر بۆ ” بەرگریی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی رووسیا” کاریگەر نەبێت.

بایەخی ئابووری

جێگریی ئابووری رووسیا لە بنەما دا بە دوو هۆکاریی کەمبوونی لایەنی کێ بڕکێیانەی ئابووری و پێبەست بوون بە ئابوورییەکی گرێدراو بە سەرچاوە سرووشتییەکان، لە مەترسییەکی گەورە دایە.

بە پێی پێداگریی ئەم گەڵاڵە نیشتمانییە، “داماویی لە گەشە پیدانی تەکەنۆلۆجیا پێشکەوتووەکان، خەسارهەڵگریی سیستەمی ماڵی، نەبوونی هاوسەنگی پێکهاتی بودجەیی، ئابوورییەک کە رۆشتۆتە دەرەوەی سنوورەکانی وڵات، بەزایە چوونی سەرچاوەکانی مەتریاڵە خاوەکان، بووژانەوەی ئابووری سێبەر، بارودۆخێک کە بووەتە هۆی گەندەڵیی ماڵی و چالاکییە جیناییەکان و گەشەسەندنێکی ناهاوسەنگ” لە باقی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەن کە باری ئەمنی نیستمانی رووسیا دەخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە.

گەڵاڵەی ناوبراو زیادی دەکات، ئەم راستییە کە رووسیا گرێدراوی رووبەرێکی ئابووری لە دەروەی خۆیە هیچ یارمەتییەکمان پێ ناگەیەنێت. لەمپەرە ئابوورییەکان، قەیرانە ناوچەیی و جیهانییەکان و هەروەها خراپ کەڵک وەرگرتن و جەوت خوێندنەوەی یاساکانیش لە تەنیشت پرس و بابەتەکانی تر کاریگەری زۆر نێگەتیڤ و نەرێنی لە سەر ئابووری رووسیا دادەنێت و لە داهاتوو دا دەبێتە هۆی دابەزینی لەڕادەبەدەری سەرجاوە ژینگەیی و سرووشتییەکان، ئاو و مەوادە کانزاییەکان.

هەنگاوی دواتر بۆ ئابووری رووسیا کامەیە؟

ئەم گەڵاڵەیە پیداگریی لەوە دەکات کە دەولەتی رووسیا بە تێگەیشتن لەو پرس و کێشانەی کە ئابووری رووسیا بەرەوڕوویەتی، دەیەوێت تا هەوڵگەلێک بۆ پەرژانەسەر ئەم کێشانە و دواتر چارەسەر کردنیان بدات. ئەم وڵاتە بۆ گەرەنتی کردنی بارێکی ئەمن و گونجاوی ئابووری پێویستی بە درووست کردنی هاوسەنگی لە نێوان دەرامەت و خەرج کراو، بەرگری لە رۆشتنە دەرەوەی سەرمایەکانی و دابەزاندنی هەڵاوسانی ئابوورییە.

“دەوڵەت رووسیا بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی کە باری ئەمنی ئابووری وڵاتەکەی دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە… سیاس

“دەوڵەت رووسیا بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو مەترسیانەی کە باری ئەمنی ئابووری وڵاتەکەی دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە… سیاسەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیی پێڕەو دەکات کە لە خۆگری بووژاندنەوەی سیستەمی ماڵی، گەرەنتی کردنی حاکمییەتی نەتەوەیی و جێگریی ئەرزی نیشتمانی رووسیایە.

ەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیی پێڕەو دەکات کە لە خۆگری بووژاندنەوەی سیستەمی ماڵی، گەرەنتی کردنی حاکمییەتی نەتەوەیی و جێگریی ئەرزی نیشتمانی رووسیایە.

Previous Post

دەنگدانەوەی بەربڵاوی نامەی سەرۆک کۆمار بۆ وەزیری بەرگری لەبارەی بەرهەمهێنانی مووشەکگەلی پێویست لە میدیا نێونەتەوەییەکان دا

Next Post

نامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک
دسته‌بندی نشده

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

شوبات 25, 2025
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

ته‌مموز 18, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

حوزه‌یران 20, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323

حوزه‌یران 12, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322

حوزه‌یران 7, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321

حوزه‌یران 2, 2023
Next Post

نامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 406

ته‌مموز 15, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020