
بەپێی راپۆرتی جامی کوردی، رۆژنامەی واڵ ئیستریت ژۆڕناڵ لە زاری بەرپرسە ئەمریکییەکانەوە نووسی: ئەمریکا جێ بەجێکردنی گەمارۆ تازەکانی دژی ئێرانی هەڵپەسارد
رۆژنامە وال ئیستریت ژۆڕناڵ بەیانی جومعە(شەوی پێنج شەممە بە کاتی واشنتۆن) لە زاری بەرپرسە ئەمریکییەکانەوە، هەواڵی بەدوا خستنەوەی گەمارۆنوێکانی دژی ئێرانی بڵاو کردەوە.
ئەم بەرپرسانە هەروەها گوتوویانە کە دەولەتی باراک ئۆباما بەردەوامە لە رووبەڕووبوونەوەی پرۆگرامە مووشەکییەکانی ئێران و ئەو گەمارۆیانەی کە لە لایەن وەزارەتی خەزانە داری ئەمریکاوە ئامادە کراون، هێشتا لە سەر میزە. بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن کە ئەنجام دان و جێ بە جێ کردنی
بەپێی یادداشتێک کە کۆشکی سپی پێش ئێستا بۆ کۆنگرە هەناردبووی، بڕیار بوو ئەم گەمارۆیانە بەیانی رۆژی چوارشەممە بەکاتی واشنتۆن، جێ بەجێ بکرێت.
رۆژی رابردوو ئەم رۆژنامەیە لەزاری سەرجاوە ئاگادارەکانەوە نووسی بوو بڕیارە یانزە کەس و رێکخراوی ئێرانی، هۆنگ کۆنگی و ئیماراتی بە هۆی پێوەندی لەگەڵ پرۆگرامی مووشەکی ئێران، بکەونە لیستی گەمارۆکانی سەر ئیران.
ئەم کردە و هەڵوێستە لەهەمبەر و بە بیانووی تاقیکردنەوەی مووشەکی عیماد لە لایەن ئەمریکییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە. ئەمریکا پیی وایە کە تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە بەزاندنی بڕگەکانی بڕیارنامەی١٩٢٩ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەک گرتووەکانە.
دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی بڕیاری کۆشکی سپی بۆ زیادکردنی گەمارۆکان لە دژی پرۆگرامی مووشەکی ئێران، تاران بە شێوەیەکی خەست ناڕەزایەتی دەربڕی. حەسەنی رووحانیش لە نامەیەک دا بۆ وەزیری بەرگری خوازیاری خێرایی و جیدییەت بوو لە پرۆگرامە مووشەکییەکان دا.
هەروەها دوابە دوای خستنە دێر و هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، بەرپرسانی باڵی کۆماری خواز دەوڵەتی ئۆبامایان بەوە تاوانبار کرد کە ئیرادەی خۆیان لە هەمبەر مەترسی و هەڕەشەی تاران بۆ گەشەپیدانی پرۆگرامی مووشەکی دۆڕاندووە.
“مایک پۆمپئۆ” ئەندامی کۆماری خوازی ئەنجوومەنی ننوێنەرانی ئەمریکا و لە رەخنەگرانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەم بارەیەوە وتی: “ئەگەر ئەو گەمارۆیانەی کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە راگەیێندراوە لە دواجار دا جی بەجێ نەکرێن، ئێمە رووبەڕووی بێ بەرپرسیارەتی بوونێک بووینەتەوە کە تەنانەت لە لایەن ئەم سەرۆک کۆمارەشەوە بێ وێنەیە”.دواجار دا جی بەجێ نەکرێن، ئێمە رووبەڕووی بێ بەرپرسیارەتی بوونێک بووینەتەوە کە تەنانەت لە لایەن ئەم سەرۆک کۆمارەشەوە بێ وێنەیە”.








