جام کوردی : نامەی حەسەنی رووحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەزیری بەرگری لەبارەی بەرهەمهێنانی چەشنەکانی مووشەکی پیویست بۆ هیزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە خێرایی و جیدییەتی زۆرترەوە کە بە دوای سیاسەتە دژبەرانەکانی ئەم دواییەنەی ئەمریکا دا دێت، لە میدیا نێونەتەوەییەکان دا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا، میدیا ئینگلیس، عەرەب، چینی و هیندی زمانەکان سەرەڕای ئەوەی کە ئەم نامەیەی سەرۆک کۆمار لە دوایین ساتەکانی ساڵی ٢٠١٥ و پشوودانەکان دابوو. ئەم فرمان و هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری ئێران کە ئێران بڕیاری نویی ئامریکا لەبارەی ئەگەری سەپاندنی گەمارۆ بە سەر هەندێ رێکخراو و کەسایەتی چالاک لە پرۆگرامی مووشەکی رەت دەکاتەوە و شەرمەزاری دەکات، نووسییان کە تاران هیچ جۆرە بەرتەسک کاریی و سەپاندنێک لە پرۆگرامی مووشەکی خۆی قبووڵ ناکات.
رۆیتەرز
هەواڵنێری رۆیتەرز لە مەبدەئی دوبەی لەم بارەیەوە وتی: حەسەنی رووحانی رۆژی پێنج شەمە(رۆژی رابردوو) لە وەڵامی هەڕەشەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە بارەی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی ئێرانی ـ کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو رووی دا ـ فرمانی دایە وەزیری بەرگری خۆی کە پرۆگرامی مووشەکی ئێران پەرە پی بدات.
ویب سایتی سویسرایی swissinfo.ch
ویب سایتی سویسرایی swissinfo.ch ش لە دەنگدانەوەی نامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وەزیری بەرگری نووسی: رووحانی دەڵێت کە ئێران مافی گەشەپێدانی مووشەکی و پەرەئەستاندنی پرۆگرامی مووشەکی بالیستیکی هەیە.
نیۆیۆرک تایمز
گۆڤاری ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز هەر لەم بارەیەوە سەردێڕی لێ داوە: ئێران گەمارۆکانی ئەمریکا لەبارەی مووشەکەکان شەرمەزار کرد و حەسەنی رووحانی وتی: ئێران مووشەکانێکی زۆرتر درووست دەکات.
نیۆیۆرک تایمز لە درێژە دا نووسی: سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی رابردوو(پێنج شەممە) ئەمریکای بە هۆی ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی تازە لەمەڕ مووشەکە بالیستیکە ئێرانییەکان، شەرمەزار کرد و فەرمانی دایە وەزیری بەرگری خۆی تاکوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هەڵوێست کردەیەی ئەمریکا هەرچی زووتر ژمارەیەکی زۆرتر لەم مووشەکانە بەرهەم بهێنریت.