جام کوردی:
دامه‌زراوه‌ی کارنگی له زنجیره کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی له گه‌ڵ پسپۆڕانی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی، پرسیارێکیان سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی داهاتوودا ئاراسته کردووه. هه‌ر یه‌ک له‌و شاره‌زایانه به پێی تێڕوانینی خۆیان، وه‌ڵامێکی جیاوازیان بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌بووه.
تۆماس کاروترز، به‌رپرسی توێژینه‌وه‌کانی ئاشتی له دامه‌زراوه‌ی کارنگی:
گرنگترین بابه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له ساڵی داهاتوو، ئه‌مریکا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌گه‌رچی پێش بینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بابه‌تێکی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که کاندیدی کۆماریخوازان له ئاکامدا بگاته کۆشکی سپی. له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌شدا، سه‌رۆک کۆمار ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، په‌ره به چالاکییه سه‌ربازییه‌کان له سوریا ده‌دات و سه‌باره‌ت به وزه‌ش، سیاسه‌تی وا په‌یره‌و ده‌کات که به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا به پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی پاریس، ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی کاندیدی کۆماریخوازی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئه‌مریکا، ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و پارته له کۆنگرێس ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و له ئاکامی ئه‌مه‌ش ده‌ستی سه‌رۆک کۆمار له به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته‌کانی ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت. له‌م سیناریۆیه‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گرنگی ئه‌وتۆ به ئه‌ورووپا و ڕۆڵی ئه‌م کیشوره نه‌دات.
کورت دبۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبه‌رانی جیهانی و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیمۆکراسی له دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمۆکراسی:
له ساڵی نوێ، گرنگی جیهان له سوریا به‌ره‌و لیبیا ده‌بێت. سه‌رکرده‌کانی داعش ده‌چنه لیبیا تا پێگه‌ی نوێی خۆیان له‌م وڵاته‌دا بنیات بنێن و ئاڵۆزییه‌کانی لیبیاش، باشترین هه‌ل و مه‌رج بۆ ئه‌م گرووپه ده‌خوڵقێنێت. لیبیا هێزی پێویستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان نییه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌م وڵاته کێڵگه نه‌وتییه‌کانی وه‌های هه‌یه که ده‌توانێت پێداویستییه‌کانی ئه‌و گرووپانه له ڕووی داراییه‌وه دابین بکات.
ڕۆژئاوا هیچ ڕێگایه‌کی به‌ده‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له لیبیا له ساڵی 2016 له پێشدا نییه. گرووپه تیرۆریستییه‌کان له لیبیا سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان به کار دێنن تا سه‌قامگیری میسر و تونس تێک بده‌ن. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، چالاکی گرووپێکی تیرۆریستی له 300 کیلۆمه‌تری ئه‌ورووپا، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌بێت که نابێت له به‌رچاو نه‌گیردرێت.
کرۆلاین گڕۆیتر، په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی n.r.c ی هۆڵه‌ندا له شاری ڤییه‌نا:
گرنگترین بابه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ساڵی 2016 ئاڵۆزی و توندڕۆییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌م ئاڵۆزییه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیرییه که ده‌رنجامی نه‌رێنیی بۆ ئه‌ورووپا وه‌ک هێرشه تیرۆریستییه‌کان، شه‌پۆلی په‌نابه‌ران و … لێده‌که‌وێته‌وه. ئێران، عه‌ره‌بستان، ڕووسیا و تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئه‌رووپا له کێبه‌ڕکێ دژواردان و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی ئه‌و ململانێیه‌ش بۆ ناوخۆی ئه‌ورووپا له ئارادایه.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ورووپا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لاوازه. له ده‌یه‌ی 1990 تێڕوانینی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر به ئه‌ورووپا و ڕۆڵی ئه‌م کیشوه‌ره هه‌بووه، به‌ڵام پاش ڕووداوه‌که‌ی 11ی سپتمبێر ئه‌ورووپا بوو به هاوده‌نگی ئه‌مریکا له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق. ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌کانی لیبیا و سوریا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین، هیچ چالاکییه‌کی تایبه‌تی نییه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش متمانه‌ی عه‌ره‌به‌کان به ئه‌ورووپا تووشی گۆڕانکارییه‌کی جیدی بووه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م متمانه‌یه‌ش پێویستی به کاتێکی زۆر هه‌یه و یه‌که‌م هه‌نگاو له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵدانه بۆ ئاشته‌وایی نێوان ئیسرائیل – فه‌ڵه‌ستین.
جان کۆرن بلۆم، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له ئه‌ڵمانیا:
بێ گومان گرنگترین کێشه‌ی به‌رده‌م له ساڵی 2016 به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیرییه ده‌بێت که له ئاکامی په‌ره‌سه‌ندنی خێرای زانیارییه‌کان و تۆڕه‌کانی لۆجستیکی به‌دیهاتووه. شاره‌زایانی سیاسی و ئابوری هێشتا هه‌ستیان به گرنگی ئه‌م بابه‌ته نه‌کردووه.
تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیداری ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان و سیسته‌مه‌کانی لۆجستیکی به شێوازێکی به‌رچاو له سه‌ر شێوازی په‌یوه‌ندی خه‌ڵک، کۆمپانیاکان و حکومه‌ته‌کان کاریگه‌رییان ده‌بێت. ئه‌م تۆڕانه تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاویان بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌بێت، به‌ڵام تێچووی ئه‌مه‌ش، گۆڕانکاری له دامه‌زراوه‌کان و کرده‌وه‌کانی ئه‌وان ده‌بێت. کێشه‌ی کۆچ کردن که له ئێستادا به‌رۆکی ئه‌ورووپای گرتووه‌ته‌وه، یه‌ک له‌و نموونانه ده‌بێت. سه‌رهه‌ڵدانی کاراکته‌ره ناحکومییه‌کان که له نێو سنوره نیشتمانییه‌کان به‌دیهاتوون، نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه که ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بده‌ین.
ئۆلریک ئاسپک، ئه‌ندامی باڵای ئاکادیمیای ترانس ئه‌تلانتیک:
سوریا گرنگترین بابه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی داهاتوو ده‌بێت. پێ ناچێت که ڕه‌وتی ئاشتی ئێستا له داهاتوویه‌کی نزیک به ده‌ره‌نجامێک بگات.
هه‌ل و مه‌رجی به‌ره‌ی شه‌ڕی وشکانی ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئاشتی نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که ئاشتی ناتوانێت ده‌ره‌نجامی باشتری به‌راورد به شه‌ڕ و شکستی نه‌یاران بۆ ئه‌وان بێت.
له ساڵی 2016 تێچووی سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا قورس‌تر ده‌بێت. شه‌ڕی سوریا درێژه‌ی ده‌بێت. ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌ورووپا زیاتر ده‌بێت. هێرشه تیرۆریستییه‌کانی داعش له ناوچه‌که و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان به‌ره‌و زیاتربوون ده‌ڕوات.
کۆتایی هێنان به شه‌ڕ له لایه‌ن ئه‌مریکا له خولی سه‌رۆکایه‌تی داهاتوو بابه‌تێکی ئه‌سته‌م ده‌بێت. ئۆباما که ئه‌زموونی شه‌ڕی عێراقی به چاو بینیبوو، له‌وه تێگه‌یشتبوو که تێچووی ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا زیاتره له شێوازه‌کانی دیکه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ کێشه و قه‌یرانه‌کان.
ئستیفان زابۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئاکادیمیای ترانس ئه‌تلانتیک:
ئه‌ورووپا و پرۆژه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا گرنگترین بابه‌تی به‌رده‌م ئه‌م کیشوه‌ره ده‌بێت. ئایا ئه‌ورووپا له به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که به‌رۆکی گرتووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یان ده‌توانێت یه‌کپارچه‌یی خۆی بپارێزێت؟ له ده‌سپێکی وه‌رزی به‌هار، شه‌پۆلی په‌نابه‌ران جارێکی دیکه ڕوو له ئه‌ورووپا ده‌کاته‌وه و هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پشتیوانی له پارته‌کانی دژبه‌ری یاساکانی یه‌کێتی و ئه‌ندامبوونی وڵاته‌که‌یان له‌م یه‌کێتییه‌دا زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ری ڕووداوه تیرۆریستییه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپا زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی که ماری لۆپن، سه‌رکرده‌ی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی فه‌رانسه وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوان جیهانیبوون و نیشتمان په‌روه‌ری ناوی ده‌بات، له ساڵی 2016 له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا کاریگه‌ری داده‌نێت.
سه‌رچاوه: دامه‌زراوه‌ی کارنگی
وه‌رگێڕان: جام کوردی