جام کوردی:
عێراق له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر بووه‌ته‌وه. هاتنی هێزی سه‌ربازی تورکیا بۆ خاکی عێراق و پێشێل کردنی سه‌روه‌رییه‌کانی ئه‌م وڵاته نیگه‌رانی زۆریان به‌دیهێناوه. له لایه‌کی دیکه‌وه تۆمه‌تی هاوکاری یان پاڵپشتی تورکیا له تیرۆریستانی داعش له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئالۆزی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه و عێراقیش له‌م ئاڵۆزییه‌ی به‌رکه‌وتووه. له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق چه‌ندان به‌ره‌و باشی ناڕوات. ئه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و وڵاتانی دراوسێی له ئاستێکی به‌هێزدا نییه. سه‌باره‌ت به‌م پرسه ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی وتووێژێکی له گه‌ڵ موه‌فه‌ق ڕۆبه‌یعی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌نجام داوه که ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئێوه به‌م دواییانه باستان له هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی تورکیا له دۆسیه‌ی هاوکاری و پشتیوانی له داعش کردووه، ئه‌و به‌ڵگانه‌تان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی تورک کردووه؟
به‌ڵی، تورکیا پاڵپشی له داعش ده‌کات، پاڵپشتی سه‌ربازی و دارایی، ته‌نانه‌ت پێداویستییه‌کانی خۆراکی ئه‌وان دابین ده‌کات. به‌ڵگه‌کان بوونیان هه‌یه، به‌ڵگه‌ی ڕاست و درووست، ئێمه به‌ڵگه‌کانمان ڕاده‌ستی حکومه‌تی تورکیا و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردووه.
کاردانه‌وه‌ی تورکیا چی بووه؟
تورکیا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه. ده‌ڵێت هیچ چه‌شنه هاوکارییه‌کی دارایی و سه‌ربازی بوونی نییه. له لایه‌کی دیکه‌وه وا هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات که بڵێی ئاگاداری ئه‌م دۆخه نییه. ده‌زانن که ئێمه به ته‌واوی له‌و پرسه تێگه‌یشتووین. له ڕاستیدا و له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌نده بایه‌خ به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێمه ناده‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ئاگادری و زانیاری پێویست، کاردانه‌وه‌ی نه‌بووه. ئه‌ورووپییه‌کانیش به لایانه‌وه گرنگ نییه. کێشه‌ی تورکیا ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕووسیا ئاڵۆز بووه و مۆسکۆ ده‌یه‌وێت به‌و به‌ڵگانه گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌نکه‌ره، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه که تورکیا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووسیا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا دژ به‌و، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێت.
ئایا له ڕاستیدا تورکیا پاره به داعش ده‌دات؟
نه، به‌و شێوازه‌ی که له میدیاکان بڵاو ده‌بێته‌وه و هه‌ست به‌وه بکه‌ین که ئه‌نکه‌ره پاره به داعش ده‌دات، نییه. تورکیا نه‌وتی قاچاخ کراوی عێراق به نرخێکی زۆر هه‌رزان له داعش ده‌کڕێت. بۆ نموونه له قۆناغێکدا به‌رمیلێک 7 دۆلار فرۆشراوه. داعش نه‌وتی سوریا و عێراق به‌ره‌و تورکیا ده‌نێرێت و ئه‌و وڵاته به 7 دۆلار وه‌ری ده‌گرێت. به‌شێک له‌م نه‌وته بۆ پێداویستییه‌کانی تورکیا ده‌بێت و به‌شێکی دیکه‌ش به نرخی جیهانی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و به‌مه‌ش داهاتێکی زۆر به ئه‌نکه‌ره ده‌گات.
ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی که داعش به تورکیای ده‌دات، چه‌نده؟
داتایه‌کی ڕوونمان نییه، به‌ڵام ڕێژه‌که‌ی له نێوان 170 تا 300 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێژه‌یه گۆڕانکاری تێدا هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که توانا نه‌وتییه‌کانی داعش له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه و پێشکه‌وتوو نییه.
خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان بۆ له‌شکرکێشی تورکیا بۆ باکوری عێراق چییه؟
گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که تورکیای نیگه‌ران کردووه، ئه‌وان له لایه‌که‌وه ئه‌و هێز و کاریگه‌رییه‌ی جارانیان له سوریا نه‌ماوه و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌راورد به وڵاتانی به‌هێزی وه‌ک ڕووسیا و ئێران لاوازتر بوون. تورکیا هه‌روه‌ها له‌و ئیئتلافه‌ی نێوان ئێران، ڕووسیا، عێراق، سوریا و حیزبووڵا و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی نێوانیان، نیگه‌رانه، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌ندێک هه‌نگاوی دژبه‌رانه ده‌یانه‌وێت له‌م قافڵه‌یه دوا نه‌که‌ون. کێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ڕووسیا، دۆخه‌که‌ی بۆ ئه‌نکه‌ره دژوارتر کردووه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که به تێکشکاندنی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا به ئامانجه‌کانیان له سوریا نه‌گه‌یشتن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که پێگه‌یان لاوازتر ببێت.
سه‌ره‌ڕای داواکارییه‌کانی به‌غدا، هێشتا هێزه‌کانی تورکیا له خاکی عێراق ماونه‌ته‌وه. بۆ به‌رگری له خۆی، عێراق چه بژارده‌یه‌کی له به‌ر ده‌ستدایه؟
حکومه‌تی عێراق بۆ ده‌رکردنی هێزه‌کانی تورکیا ئه‌وه‌ی پێی کراوه، کردوویه‌تی، به‌ڵام به داخه‌وه کاریگه‌رییان نه‌بووه. ئێمه له ڕێگای ڕێکخراوی ناوتۆ، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتی ئه‌مریکاوه گوشارمان خستووه‌ته سه‌ر تورکیا تا هێزه‌کانی له خاکی عێراق بکشێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئێمه کاریگه‌رییان نه‌بێت، به‌غدا په‌نا بۆ بژارده‌کانی دیکه ده‌بات.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که عێراق بۆ پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی تورکیا، په‌نا بۆ هێزی سه‌ربازی ببات؟
حکومه‌تی عێراق بیر له شه‌ڕ ناکاته‌وه، ئێمه خوازیاری باشترین په‌یوه‌ندین له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگای دیپلۆماسی. درگای دۆستایه‌تیمان به ڕووی وڵاتانی دیکه‌دا کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا جه‌خت له سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاکی عێراق و ڕێگری له هاتنی هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی بۆ وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ینه‌وه.
ئایا گوشاره‌کانی عێراق له سه‌ر تورکیا کاریگه‌ری هه‌بووه؟
پاشه‌کشه‌ی ئه‌و هێزانه له بنکه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه پیشان ده‌دات که گوشاره‌کان ئه‌وه‌نده‌ش بێ کاریگه‌ر نه‌بوون، به‌ڵام تورکیا هێزه‌کانی ناردووه‌ته هه‌رێمی کوردستان. ئێمه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی درێژه به گوشاره‌کانمان ده‌ده‌ین تا حکومه‌تی تورکیا ڕێز له سه‌روه‌ری خاکی عێراق بگرێت. ئه‌گه‌ر پێویست به هاتنی هێزی سه‌ربازی تورکیاش بێت، ڕه‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا مه‌رجی سه‌ره‌کییه.
ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چۆن به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات؟
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێشکه‌وتنی زۆر هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی خێرا نه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سکه‌وتی زۆرمان له‌م شه‌ڕه‌دا مسۆگه‌ر کردووه. خۆشبه‌ختانه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر شاره پیرۆزه‌کانی وه‌ک سامه‌ڕا که‌متر بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشتر ڕه‌وشێکی ناله‌باری ئه‌منییان هه‌بووه، له ئێستادا دۆخی ئه‌منییان باشتره. دۆخی ئه‌منی شاری به‌غدا به‌راورد به ڕابردوو خۆر باشتر بووه.
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی