جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری سوریا ڕوونیکرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک وڵات به‌ره‌نگاری شه‌پۆلی هاتنی شه‌ڕه‌نگێزان بۆ سوریا ببنه‌وه، قه‌یرانی ئێستا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا ده‌توانێت چاره‌سه‌ر ببێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ په‌یامنێری که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هۆڵه‌ندا وتی: به ته‌نیا ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی که له حکومه‌تی سوریا پاڵپشتی ده‌که‌ن، واته ئێران و ڕووسیا نه‌ک وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه که قه‌یرانی پێنج ساڵه‌ی سوریا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌شار ئه‌سه‌د ڕوونیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له وڵاتان به‌ره‌نگاری هاتنی شه‌پۆلی شه‌ڕه‌نگێزانی بیانی بۆ سوریا ببنه‌وه، قه‌یرانی ئێستا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا ده‌توانێت چاره‌سه‌ر ببێت.
سه‌رۆک کۆماری سوریا وتی: کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئه‌وان به‌رده‌وام پاڵپشتی تیرۆریستان زیاتر ده‌که‌ن، ئه‌وان چاره‌سه‌رێکیان ده‌وێت به ناوی چاره‌سه‌ری سیاسی که له ئاکامدا ببێته هۆکاری گۆڕینی حکومه‌تی دیمه‌شق.
ئه‌سه‌د له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا به‌رامبه‌ر به گۆڕینی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا که چیدی وه‌ک پێشوو داوای وازهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌و ناکه‌ن، هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌کات، به شێوازێکی پێکه‌نینه‌وه وتی: من جانتاکانی خۆمم به‌ستبوو و بڕیارم دابوو که بڕۆم، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم له پێگه‌که‌ی خۆمدا بمێنمه‌وه.