جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵگه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کیی به سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی گه‌لی ئێران ناو برد و وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، سه‌رکه‌وتنی ئه‌خلاقی، سیاسی و ته‌کنیکی بوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتووێژێکی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆ – ته‌له‌فزیۆنی ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تادا به بۆنه‌ی هاتنی مانگی مه‌ولوود، مانگی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام (د.خ)، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان، به تایبه‌ت موسڵمانانی ئێران ده‌که‌م و هه‌روه‌ها به هۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌رده‌وامی گه‌لی ئێران له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی پیرۆزباییم پێشکه‌ش به سه‌رجه‌م دانیشتووانی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: دوێنێ ئه‌و ڕۆژه بوو که یه‌کێک له قۆناغه‌کانی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی ئێران له گۆڕه‌پانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دیهات.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوو، واته له هاوینی ساڵی 1381ی کۆچی هه‌تاوی تا ئێستا تۆمه‌تی به‌رفراوان له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کان، ڕێکخراوه هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی زلهێزی جیهانی ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئێران سه‌رقاڵی پیتاندنی یۆرانیۆمه و به نهێنی هه‌وڵی درووست‌کردنی بۆمبی ناوه‌کی ده‌دات و زانیاری پێویست ڕاده‌ستی ڕێکخراوی په‌یوه‌ندیدار، واته ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی ناکات.
سه‌رۆک ڕۆحانی وه‌بیری هێنایه‌وه: له سه‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ندین بڕیاری دژ به ئێران له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی و هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رکرا.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: سه‌رکه‌وتنی دوێنێی گه‌لی ئێران، ته‌نیا سه‌رکه‌وتنێکی یاسایی یان ته‌کنیکی نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی ته‌کنیکی بوو که پاش 14 ساڵ ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، حکومه‌تێکه که ڕاستگۆیانه له گه‌ڵ خه‌ڵک و جیهانیان له په‌یوه‌ندیدایه و به‌و به‌ڵێنانه‌ش که ڕایگه‌یاندووه، وه‌فادار ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆحانی وتی: سه‌رجه‌م پرسه یاساییه‌کان له سه‌ر ئه‌وه بوو که ئایا ئێران پابه‌ندی npt ده‌بێت یان نه. له ڕاستیدا هه‌مان دێڕی noncompliance ، ده‌یانویست بڵێن که ئێران پابه‌ند نه‌بووه.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رکه‌وتنی گه‌لی ئێران، دوێنی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌خلاقی بوو، سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی بوو و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی یاسایی بوو.
ئێران هیچ کات خۆی به چه‌کی ناوه‌کییه‌وه سه‌رقاڵ نه‌کردووه:
هه‌م ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی وه‌ک لایه‌نی ته‌کنیکی و چاودێری و یاسایی کاروباری ناوه‌کی و هه‌م ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانس وه‌ک لایه‌نی کۆتایی بڕیاردان له ئاژانس، دانیان به‌وه‌دا نا که کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هیچ کات له ڕێگای ئاشتیخوازانه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی به لاڕێدا نه‌ڕۆیشتووه و هیچ کات سه‌رقاڵی ده‌سخستنی چه‌کی ناوه‌کی نه‌بووه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که تاران به پێی بنه‌ماکانی خۆی بیری له چه‌کی ناوه‌کی نه‌کردووه‌ته‌وه، ڕوونیکرده‌وه: گه‌لی ئێران به پێی بنه‌ماکانی ئائینی، مه‌زهه‌بی و ئه‌خلاقی خۆی، به دوای چه‌کی ناوه‌کیدا نه‌بووه و ئه‌مه‌ش هه‌مان فه‌توای ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه که ڕایانگه‌یاندووه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی نه‌ک ته‌نیا ئه‌گه‌ری چالاکییه سه‌ربازییه‌کان ناسراو به PMD کۆتایی هات که پاش ساڵی 2011 به‌رده‌وام له ژێر لێکدانه‌وه‌کانی ئاژانسدا بووه و به‌رده‌وام لێدوانیان ده‌دا که ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ری نییه، که‌چی 12 بڕیاری ساڵه‌کانی 2003 تا 2012 ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دژ به کۆماری ئیسلامی به‌تاڵ کرانه‌وه.
سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕۆحانی له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا وتی: ئه‌ڵبه‌ت به‌تاڵبوونی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌رانی ئاژانس و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌نده به‌و به‌ڵێنانه‌ی که تاران پێشتر ڕه‌زامه‌ندیی له سه‌ریان ده‌ربڕیوه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ئیمه به گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران ئه‌م سه‌رکه‌وتنه که ده‌سپێکی هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ش ده‌بێت مزگێنی ده‌ده‌ین، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش بێ گومان به هۆی پشوودرێژی، خۆڕاگری، پاڵپشتی و ڕێنماییه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و سه‌رجه‌م به‌رپرسان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری و ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی بووه و ئه‌رکی چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی PMD له سه‌ر شانی ئه‌وان بووه.
ڕۆحانی به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێران ڕایگه‌یاند: چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه، بابه‌تێکی دژوار بوو، به‌ڵام له ژێر سێبه‌ری هاوکاریمان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مسۆگه‌ر بوو و ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کانی ناوه‌کی نه‌ده‌بوو و له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 لێک تێگه‌یشتن له ئارادا نه‌ده‌بوو، ڕه‌نگه له ڕێگای ئاژانسه‌وه ئه‌م دۆسیه به‌رده‌وامیی هه‌بوایه و چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بوو.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: به چاره‌سه‌ربوونی کێشه و دۆسیه‌ی ناسراو به PMD و ئه‌وه‌ی که دوێنی بڕیاری له سه‌ر درا، یه‌کێک له به‌ربه‌سته گه‌وره‌کانی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له ناو برا، به‌و مانایه که به‌ستێنی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕیکه‌وتننامه‌یه دابین کرا. ئه‌ڵبه‌ت ده‌زانن که پاش ڕیکه‌وتنه‌که‌ی ڤییه‌نای نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5، هه‌نگاوی زۆر هه‌ڵگیرا که گرنگترینیان بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ڕاگه‌ێندراوی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ڕاگه‌ێندراوی جێبه‌جێکاری ئه‌مریکا و هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک داخرانی دۆسیه‌ی PMD بووه.
سه‌رۆک کۆمار له درێژه‌دا وتی: به گه‌لی ئێرانی ڕاده‌گه‌ێنم که به‌ستێنی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا دابین کراوه و لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی کرداریانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه.
ڕۆحانی له درێژه‌دا وتی: له به‌رامبه‌ریشدا کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه، له ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی داهاتووش ئیش و کاری گه‌وره‌مان ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان وتی: له مانگی داهاتوو (به‌فرانبار) گه‌مارۆ ئابورییه‌کان هه‌ڵده‌گیرێن و کابینه‌ی یانزه‌یه‌م یه‌ک له‌و به‌ڵێنانه‌ی که به خه‌ڵکی داوه، جێبه‌جێی ده‌کات و ڕێگای هاوکاری زیاتر له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمه شانازی به گه‌ل و ڕێبه‌ری خۆمان ده‌که‌ین، شانازی به پشتیوانی به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه خزمه‌ت کردن به‌م گه‌له، شانازییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسانه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئاماده‌بوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونی که‌رتی ئابوری کرده‌وه و وتی: پێویسته خۆمان بۆ قۆناغێکی گرنگی ئابوری ئاماده بکه‌ین، حکومه‌ت به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن له پێناو هه‌ڵگرتنی کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م که‌رتی ئابوری هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌و به‌ڵێنانه‌یه که به گه‌لمان دابوو. که‌رتی تایبه‌ت، چالاکوانانی ئابوری و کارداهێنه‌ران پێویسته له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه، ئاستی چالاکییه‌کانیان به‌رزتر بکه‌نه‌وه. داوا له سه‌رجه‌م چالاکوانانی ئابوری ناوخۆیی و ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمپانیا و وڵاتانی جیهان ده‌که‌ین که له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که له حه‌وته‌کانی داهاتوو دابین ده‌کرێت که‌ڵک وه‌ربگرن.
ڕۆحانی ڕوونیکرده‌وه: ئێران وه‌ک سه‌قامگیرترین وڵاتی ناوچه‌که، سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی سرووشتی، هێزی مرۆڤی لێهاتوو و کارامه و خه‌ڵکێکی گۆڕانخوازی هه‌یه و بیر له هاوکاری سازێنه‌ر له گه‌ڵ جیهانیان ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێویستمان به یه‌کێتی، یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی هه‌یه، سه‌رده‌می ڕه‌خنه که له جێی خۆیدا بایه‌خی هه‌بوو، ئیدی شوێنی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیدا نه‌ماوه.
دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پێویسته هه‌موومان له پێناو جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ڤییه‌نا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بین و له‌م ده‌رفه‌ته که هاتووه‌ته پێشه‌وه له پێناو گه‌شه و په‌ره‌پێدانی زیاتری وڵات که‌ڵک وه‌ربگرین.
ناوبراو له کۆتایی وتووێژه ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنییه‌که‌ی له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران، وتی: هیوادارم له‌م مانگی مه‌ولووده‌دا که مانگێکی پیرۆزه بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان، مانگی چالاکی زیاتری به‌رپرسان بێت و هیوادارین به‌شه‌کانی دیکه‌ش به خه‌ڵکیشه‌وه بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی گشتی له ئێرانی ئیسلامی‌دا چالاک‌تر بن.
والسلام علیکم و رحمه الله و برکاته