جام کوردی:
حوسێن جابری ئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له یه‌که‌م کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی خۆی پاش ده‌ستنیشان بوونی له‌م پۆسته‌دا، سه‌بارت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان وتی: په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات ده‌توانێت له‌م قۆناغه ده‌رباز ببێت و ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی پێویست لای به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هه‌بێت، به‌ستێنی گۆڕینی ئه‌م دۆخه له ئارادایه. ناوبراو ڕایگه‌یاند که عه‌ره‌بستان باڵوێزی نوێی له ئێران ده‌ستنیشان کردووه و له ئێستادا ئیش و کاره ئیدارییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی ایلاف ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که ده‌ستنیشان کردنی عه‌لی بن حه‌سه‌ن جه‌عفه‌ر باڵوێزی پێشووی عه‌ره‌بستان له ڕووسیا وه‌ک باڵوێزی نوێی ئه‌و وڵاته له ئێران، پیشانده‌ری خواستی ڕیاز بۆ ده‌سپێکی قۆناغێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانه له گه‌ڵ تاران.
سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار ڕایانگه‌یاندووه که ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان وه‌ک دوو وڵاتی کاریگه‌ری ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 به‌ره‌و باشتربوون بڕوات و به داخستنی چه‌ندین دۆسیه که هۆکاری ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان بوون، خێرایی باشتربوونی دۆخه‌که‌ش زیاتر ببێت.
ایلاف له ڕاپۆرتی مانگی نۆڤمبێر ڕایگه‌یاندووه که هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا و کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا له گه‌ڵ گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له مانگی ژانۆیه و گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له پێناو ڕێگا چاره‌ی سیاسی که له ده‌ره‌نجامدا بگاته پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ده‌توانێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز به‌ره‌وپێشتر ببات. ئه‌مه‌ش له ئاستێکی دیکه‌دا بینرا، ئێران و عه‌ره‌بستان به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نای تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا کرد و له په‌راوێزی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌شدا پێکه‌وه وت‌ووێژیان کرد. خاڵی گرنگ له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وه بوو که ئێران دژایه‌تی ده‌ستنیشان بوونی عه‌ره‌بستانی وه‌ک شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌سه‌د و نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریای نه‌کرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش به خاڵێکی ئیجابی له لایه‌ن ئێرانه‌وه دانرا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، گۆڤاری ئیکۆنۆمیست ده‌نووسێت، ساڵی 2015 یه‌کێک له ئه‌سته‌م و دژوارترین ساڵه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستان بوو، ڕیاز گوشاری زۆری خسته سه‌ر واشنتن که ڕێگری له واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران بکات که ئه‌ڵبه‌ت سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. پاشان شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دژایه‌تی ئاشکرای حه‌وسییه‌کانی لایه‌نگرانی ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز – تارانی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر برد که ئه‌و وڵاته له‌مه‌شدا به ئامانجه‌کانی نه‌گه‌یشت. له ئێستادا دوو وڵات ده‌توانن هه‌نگاوی کرداری بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه هه‌ڵبگرن و وه‌رزێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ده‌ست پێ بکه‌ن.
ئیکۆنۆمیست له درێژه‌دا ده‌نووسێت: ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به‌م ئاسانییه‌ش به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه نه‌ڕوات، ئه‌م دوو وڵاته پێویسته هه‌ندێک خاڵی هه‌ستیار له به‌رچاو بگرن تا ڕێگای باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان ڕووناکتر ببێته‌وه. بۆ نموونه له دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن، پێویسته ئێران ئه‌وه قبووڵ بکات که عه‌ره‌بستانیش له‌و وڵاته‌دا پشکی هه‌یه. ڕیاز سه‌باره‌ت به یارمه‌تی سه‌ربازی تاران به حه‌وسییه‌کان نیگه‌رانه و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کات. خاڵی دووه‌م بۆ عه‌ره‌بستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێویسته ڕیاز دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێت که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌ورووپی پێداگری له سه‌ر سه‌رمایه‌دانه‌ری و ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ تاران ده‌که‌ن و ئه‌م پرۆسه‌یه به فه‌رمی بناسێت. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووکه‌وتی حکومه‌تی ڕیاز به‌رامبه‌ر به شێعه‌کانی وڵاتانی که‌نداوی فارس به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان هه‌ستیاره و پێویسته ئه‌و وڵاته‌ش چاو به‌م هه‌ڵسووکه‌وتانه‌دا بخشێنێته‌وه و نه‌رمی زیاتر بنوێنێت. پێویسته ڕیاز ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرێت که ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م شێعه‌کان له کۆتاییدا خه‌ساری گه‌وره‌شی بۆ خۆی ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به بیانووی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش، هه‌ندێک کرده‌وه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوێت و عه‌ره‌بستان ڕووی داوه، کاردانه‌وه‌ی شێعه‌کانی به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئێران وا لێ ده‌کات بۆ هاده‌نگی له گه‌ڵ ئه‌وان په‌نا بۆ ڕێ و شوێنی پێویست ببات. خاڵی کۆتایی ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌بستان به گومانه‌وه له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی ئێران ده‌ڕوانێت و پێی وایه که تێچووی ئه‌م دۆسیه‌یه له لایه‌ن خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه ده‌درێت. پێویسته تاران له‌م پێناوه‌دا ئه‌و دڵنیاییه به ڕیاز و هاوپه‌یمانانی بدات که چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی به مانای لاوازبوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان نییه. له ئه‌گه‌ری دابین کردنی وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک، به دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوه کردارییه‌کانی کاریگه‌ر له باشتربوونی ڕه‌وشی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌بینرێن.