جام کوردی:
نه‌یارانی حکومه‌ت له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی ڤه‌نزولیا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به ده‌ست هێنا. له کاتێکدا که وڵات ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی به‌ربڵاوی ئابوری بووه‌ته‌وه، نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو زۆرینه‌ی پارله‌مانیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا مسۆگه‌ر کرد و ده‌سه‌ڵاتیان له پارتی سه‌ر به سه‌رۆک کۆماری پێشوو هوگۆ چاوز و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی وه‌رگرته‌وه.
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هاوسه‌نگی سیاسیی له ڤه‌نزولیا تووشی گۆڕانکاری کردووه، له‌و وڵاته‌یدا که شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان نه‌یارانی په‌راوێزخراو و سه‌رۆک کۆمار نیکۆلاس مادۆرۆ له ئاستێکی باڵادایه.
تیبیسای لۆسانا سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند که نه‌یارانی حکومه‌ت به سه‌رکردایه‌تی ئیئتلافی یه‌کێتی دیمۆکراتیک 99 کورسی پارله‌مانیان به ده‌ست هێناوه و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سۆسیالیستی یه‌کگرتوو ته‌نیا 46 کورسی هه‌یه. لۆسانا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که چاره‌نووسی 22 کورسی دیکه هێشتا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه.
خسوس تۆره ئالبا سه‌رۆکی ئیئتلافی یه‌کێتی دیمۆکراتیک له وتارێکدا به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی ڤه‌نزولیا وتی: ” ئه‌مڕۆ وڵات به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات “. وه‌ک چۆن له ناوی ئه‌م گرووپه دیار و ئاشکرایه، له ئیئتلافی چه‌ندین حیزب پێکهاتووه که زۆرینه‌ی پارله‌مانیان له کۆنتڕۆڵدایه. چالاکوانانی ئه‌م ئیئتلافه به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان له هوتێل کاراکاس گردبوونه‌وه.
هنری ڕاموس یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی نه‌یاری حکومه‌ت که پێش بینی کردبوو ئیئتلاف 113 کورسی له کۆی گشتی 167 کورسی پارله‌مانی ڤه‌نزولیا به ده‌ست ده‌هێنێت، وتی: ” ئێمه پێمان ناوه‌ته قۆناغی ڕاگوزه‌ر، حکومه‌ت زۆر لاواز بووه “. ناوبراو پێش بینی ده‌کات که مادۆرۆ ناتوانێت تا کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تی تا ساڵی 2019 له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و له ڕێگای یاسایی وه‌ک ڕێفراندۆم، گۆڕانکاری له ده‌ستوور یان ناچاربوونی، واز له ده‌سه‌ڵات دێنێت.
پێش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانی له پێشدا ئاماده‌کراو بۆ شایی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار کۆکرانه‌وه. پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌که سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا به په‌له وتارێکی ته‌له‌فزیۆنیی پێشکه‌ش کرد و تێیدا ڕایگه‌یاند که ئێمه به هۆی پابه‌ندبوونمان به یاسا، ئه‌م ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه به فه‌رمی ده‌ناسین و به خه‌ڵکه‌که‌مان ده‌ڵێین که یاسا و دیمۆکراسی سه‌رکه‌وتووه.
به‌ڵام مادۆرۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی ئابوری حکومه‌ته‌که‌ی بووه‌ته هۆی شکستی پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی ڤه‌نزولیا، هۆکاره‌که‌ی بۆ شه‌ڕی ئابوری وڵاته زلهێزه‌کان گه‌ڕانده‌وه و وتی: ” له ڤه‌نزولیا نه‌یاران سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست نه‌هێناوه، له‌م بارودۆخه‌دا دژبه‌رانی شۆڕش سه‌رکه‌وتوون “.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 17 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوو که هوگۆ چاوز بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا هه‌ڵبژێردرا و له گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی کۆنتڕۆڵی کۆڕی نیشتمانی ئه‌و وڵاته یان پارله‌مانی کرد. مادۆرۆ له ساڵی 2013 و پاش مردنی چاوز وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا هه‌ڵبژێردرا و درێژه‌ی به سیاسه‌ته‌کانی سۆسیالیستی ناوبراو دا. له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی مادۆرۆ ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی ڤه‌نزولیا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کرد و وڵات تووشی قه‌یرانێکی به‌ربڵاوی ئابوری بووه‌وه. بودجه‌ی ڤه‌نزولیا به‌نده به داهاتی نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر پلانه ئابورییه‌کانی حکومه‌ت داناوه.
زۆربه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له کاراکاس له کاتژمێر 5ی به‌یانی پرۆسه‌که‌یان ده‌ستپێکرد و به گشتی هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام‌دا به‌ڕێوه‌چوو. گابریلا لیئۆن پاش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان له یه‌کێک له ناوچه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت وتی: ” من هه‌رده‌م پاڵپشتیم له حکومه‌ت کردووه به‌ڵام چیدی نه “. ناوبراو ده‌ڵێت به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان و زیاتربوونی تاوانه‌کان ئه‌م بڕیاره‌م داوه و ڕایگه‌یاند: ” من ده‌مه‌وێت منداڵه‌کانم له شوێنێکی ئارام و سه‌قامگیردا گه‌روه ببن، له وڵاتێکی جوان “.
زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران ناوی کاندیده‌کانی ئیئتلافی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ده‌زانی و گرنگییان پێ نه‌ده‌دا و به ته‌نیا ویستیان ئه‌وه بوو کۆتایی به سه‌رده‌می حکومه‌تی سۆسیالیستی ڤه‌نزولیا بێنن. خوزه هرناندز فه‌رمانبه‌ری یه‌کێک له وزاره‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت: ” من به ئامانجی گۆڕانکاری ده‌نگم به ئیئتلافی یه‌کێتی دیمۆکراتیک داوه “. هرناندز ده‌ڵێت له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگم به بزوتنه‌وه‌ی چاوز داوه، به‌ڵام له ئێستادا کاتی ئه‌وه هاتووه که گۆڕانکاری له ده‌سه‌ڵاتی ڤهنزولیادا بکرێت.
نووسه‌ر: ڤیلیام نیۆمن
سه‌رچاوه:نیویورک تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی