توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه ئه‌گه‌ر ژنان بتوانن شه‌وانه له‌نێوان حه‌وت تا هه‌شت كاتژمێر خه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی توشبونیان به‌نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری دووه‌م.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه‌و له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران هه‌ستاون به‌لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌ریتی خه‌وتنی 59 ژنی ته‌مه‌ن پێگه‌شتوو.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه خه‌وتن ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له‌ڕێگریكردن له‌نه‌خۆشیه‌كان‌و ئه‌و ژنانه‌ی كه‌متر له‌شه‌ش كاتژمێر خه‌وتون له‌شه‌واندا ده‌رفه‌تی توشبونیان به‌شه‌كره زیاتر بووه به‌راورد به‌وانه‌ی بڕی پێویست خه‌وتون.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه زیادكردنی كاتژمێره‌كانی خه‌وتن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رێژه له‌سه‌دا 15 ژنان له‌نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری دووه‌م دوربخاته‌وه.